شاعیر: سۆهرابی سپێهری
وه‌رگێڕ :حامید مائیلی
تاو و ساوێکه له ده‌شتی قاقڕ ،
نه چڵه گیایه‌کی لێڕواوه نه یه‌ک دار .
له قڕه‌ی قشقڕه به‌ولاوه ئه‌وی وا ده‌نگه
تێکیانناوه هه‌موو بهندیل و بار
…………
پشتی تارمایی ته‌پ و تۆز ، له‌دوور
تاقه نوختێکی ڕه‌شه که ده‌له‌رێ.
لێی که نیزیک بێته‌وه چاو ، دیاره
ئینسانه که وا وێڵه له دووی ڕێ
………..
له‌شی هیلاکی له کارکەوتووه ئه‌و،
سه‌ر و گوێلاکی هه‌مووی تۆزاوی
وشک هه‌ڵاتووه له تینووان گه‌روی
لاقی پێخاوسی به دڕک هه‌ڵدڕاوی
………….
تا کوو هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشێ ده‌نێ،
چاوی لای وایه که یه‌ک ده‌ریایه
لێی که نیزیک بۆوه بۆی ده‌رده‌که‌وێ
بیر هه‌ڵیگرتووه ، ده‌خه‌ونی دایه.