Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەرپرسێکی بالای سەربازیی ئێران: تۆڵەی کوژراوانی خان توومار دەستێنینەوە

بەرپرسێکی بالای سەربازیی ئێران: تۆڵەی کوژراوانی خان توومار دەستێنینەوە

0
1373

جێگری ستادی گشتیی هێزەکانی ئێران بەپیداگرییەوە گوتی: کۆماری ئیسلامی قەرەبوی هێزە کوژراوەکانی لە (خان تومار) دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئێران هەروەها گوتی:  ئاڵۆگۆڕ کردنو گۆڕینەوەی  بەندکراوە ئێرانیەکان لە گەڵ بەندکراوە سووریەکان بەپێی باروودۆخی داهاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت.

مەسعوودی جەزایری ڕۆژی چوارشەمە، ۲۹ی بانەمەڕ لە وتووێژێک لە گەڵ هەواڵنێری “آنا” سەربە زانکۆی ئازاد،  سەبارەت بە ئاڵوگۆڕ کردنی هێزە ئێرانیە بەندکراوەکان لە خان تومار لەگەڵ بەندکراوە سووریەکان، گوتی: “هێزی ئەرتەشی سووریە ش دیلی داعشی لەبەر دەستن و بەدیلی گرتوون.”

ناو براو کوتی ئاڵوگۆڕ کردنی بەندکراوەکانی ئێرانی لە گەڵ بەندکراوانی داعشی بەستراوەتەوە بە بارودۆخی داهاتووە.

هێزەکانی ڕێکخراوی بەرەی  نووسرەی سەر بە ڕێکخراویی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە  لە سووریە، ڕۆژی پێنج شەمە،۱٦ی بانەمەڕ، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئێران و ڕژیمی ئەسەد لە گوندی ستراتژیکیی “خان تومار” لە نزیکی شاڕێی دەمشق- حەڵەب و دەستیان بەسەر ئەم گووندە داگرت کە تێیدا ئەژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ئێران کوژران و دەست بەسەر بوون کە ئێرانی و ئەفغانی ىوون .

 بە پێی وتەکانی حسێن‌عەلی ڕزایی، بەرپرسی پێوەندی گشتی سپای مازندران، لەو شەڕەدا ۱۳ کەس لە هێزەکانی سپا لەم شەڕەدا کووژیان و ۲۱کەس بریندار کران، کە تەرمی ۱۲کەسیان هێشتا لە دەسەڵاتی دژبەرانی بەشار ئەسەد دایە.

شایانی ئاماژەیە کە سەرەرای ئەوەی کۆماری ئیسلامی نکوڵی لە بوونی هێزەکانی لە بەرەکانی شەڕ لە سووریەدا دەکات و دەڵی تەنیا هەندێ هێزی بۆ پاراستنی شوێنە ئایینیەکان ناردووە کە بە (مدافعین حرم) واتا پارێزەرانی حەرەم ناسراون بەڵام تا ئێستا بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ١٢٠٠ هێزی ئێران لە شەڕی سووریە کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەی فەڕانسە بۆ قاهیرە گیانیان لە دەست داوە
بابەتی دواترهاووڵاتیەکی شاری شنۆ لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان