Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات تەرمی شەهیدانی شنۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراونەتەوە

تەرمی شەهیدانی شنۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراونەتەوە

0
1495

رۆژی کورد

پاش ئەوەی هەندێ کەس پەیوەندییان بە رۆژی کوردەوە کرد سەبارەت بە چارەنووسی تەرمی شەش شەهیدەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە ناوچەی شنۆ دوای شەڕێکی قارەمانانە بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون، رۆژی کورد پەیوەندی بە بنەماڵەی ئەو شەهیدانەوە کرد، بۆ ئەوەی بزانێ چ بەسەر تەرمی ئەو شەهیدانە هاتووە، ئاخۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە یان هێشتا لە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندان!؟
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەهید عومەر حوسێنی پێی ڕاگەیاندین: تەرمی ئەو شەهیدانە یەکەم رۆژ گواستراوەتەوە ناوەندی سوپای پاسدارانی شاری شنۆ و بنەماڵەکەی سەردانی ئەو ناوەندەیان کرد بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شەهید عومەر، رۆژی دواتر تەرمەکان گواسترانەوە شاری ورمێ و چەندیجار بنەماڵەی شەهید عومەر سەردانی ورمێ یان کردووە، بەڵام هەر ئەمرۆ و سبەی یان پێدەکەن. سەرچاوەکە وتیشی: تا ئێستا ڕوون نییە کە ئاخۆ تەرمی شەهید عومەر ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێ یا نا؟
لە راگەیەندراوەکەی دەفتەری سیاسی حدکا دا باس لەوە کراوە کە شەهید سەید عومەر حوسێنی، پێشمەرگەی پێشووی حیزب و نیشتەجێی وڵاتی سوئید بوو کە بە مەبەستی سەردانی خزمانی لەگەڵ ئەو پێشمەرگانە بەرەو شنۆ گەڕاوەتەوە.
هەر وەها رۆژی کورد زانیویەتی کە تەرمی پێنج شەهیدەکەی دیکەش بە ناوەکانی کەماڵ خزری، ـ محەممەدخالید پەیغامی، لوقمان شێخانی، جەماڵ ئیسماعیلی، سەلاح نادری هەتاکوو ئێستا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و رژیمیش ڕێگا نادا رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیان بۆ بەڕێوە بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخەڵکی کوردستان، هەڵوێستی پێش نوێژەکانی سەر بە ڕەژیم لەمەڕ خەباتی چەکدارییان مەحکووم کرد
بابەتی دواترئەرک و گرنگیی گوندنیشنانی کوردستانی خۆرهەڵات لە قۆناغی خەباتی چەکداری دا/وتووێژ لەگەڵ ئەلبوورز ڕوویین تەن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان