تەقینەوەیەک لە بەغدا ٥٠ کوژراو و ٦٠ برینداری لێکەوتەوە

0
240

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ترۆمبیلێکی مین ڕێژ کراو لە شارەکی سەدر لە بەغدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٥٠ کوژراو و ٦٠ برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە پۆلیسییەکانی بەغدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە رایانگەیاندووە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە ٥٠ کەس کوژراون و ٦٠ی دیکەش بریندار بوون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەیان وەئەستۆ نەگرتووە بەڵام تەقینەوەی لەم شێوەیە لە بەغدا زۆرتر داعش ئەنجامی داون.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە پێدەچێ ئەژماری کوژراو و بریندارەکان زیاتر لەو ڕێژەیە بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.