ڕۆژی کورد: سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەندوو ئەمڕۆ هەینی 12ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆگای چەک و تەقەمەنیی گرووپێک ناسراو بە “حیزبووڵای عێراق”لە ڕٶژهەڵاتی بەغدا، بە هۆی وێکەوتنی 4 خۆمپارە، تەقیوەتەوە و بە گشطی لە ناو چووە.
ئەو تەقینەوەیە بەیانیی ئەمڕٶ هەینی لە ناوچەی ئەلعەبیدی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕووی داوە.
بەپێی لێدوانی فەرماندەیی عەمەلیاتی بەغدا، بە هۆی ئەو تەقینەوەیە دەیان کەس بریندار بوون.
پۆلیسی بەغداش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و گوتوویەتی ئەو تەقینەوەیە بە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ڕٶژهەڵاتی بەغدا بوو.
بەپێی هەواڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبیە، هاوکات لەگەڵ ئەو تەقینەوەیە، کارخانەیەکی ئارد لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئاگری گرتووە.