تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە بۆکان، هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر ٢ جاش لە بۆکانیان وەئەستۆ گرت

0
1919

ڕۆژی کورد: تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە بۆکان هێرشی ئەمڕی شاری بۆکان کە تێیدا جاشێکی ناسراوی ئەو شارە پێکرا و بە تووندی بریندار بووەیان وەئەستۆ گرت.

گرووپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە بۆکان کە خۆیان نزیک لە یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێناسە دەکەن، تەقەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاویی شاری بۆکانیان وەئەستۆ گرت.

یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی بە ناوەندی ڕۆژی کورد ڕایگەیاند: “ئێمە وەک گرووپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە شاری بۆکان ئەمڕۆ ئەو عەمەلیاتە شۆڕشگێڕانەیەمان بە ئەستاندنەوەی تۆڵەی خوێنی  شەهیدانی کۆمەڵە  و بەتایبەتی بەناوی شەهید ڕەحیم عابدینی و شەهید حوسێن مستەفازادە، ئەنجام داوە”.

لە چالاکیی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، گرووپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری بۆکان، تەقەیان لە جاش خوسرەو خوسرەوی ناسراو بە “خوسرەو ساڵە چیمەن” و “عوسمان زارعی” دوو  بەكرێگیراوی ناوزڕاوی كۆماری ئیسلامی لە شاری بۆكان کە دەستیان لە شەهیدکردنی چەند پێشمەرگەی کۆمەڵەدا هەبووە کرد و لە ئاكام دا خوسرەو خوسرەوی ناسراو بە خوسرەوی ساڵە چیمەن كوژرا و عوسمان زارعی سەرهەنگی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو.

ئێستا بەردەرگای نەخۆشخانەی شاری بۆکان، پڕە لە مەئموور و ئاڵۆزییەکی زۆری پێوە دیارە.

بەشێک لە بەڵگەکانی پەیوەندیدار بەو هێرشە وەک وێنە و ڤیدیۆ، بۆ ناوەندی ڕٶژی کورد ناردراوە کە بە هۆی بواری ئەمنی بڵاو ناکرێنەوە.

 بەشێک لە کردەوە دژەنەتەوەییەکانی جاش ساڵەی ساڵح چیمەن، بریتین لە:

١٣ی  ڕەزبەری ۱۳۶۵، هەشت پیشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە گوندی حاجی ئاباد، شەهید کردووە کە بریتین لە:

شەهید هەمزه ئیفتخاری

شەهید خوسروو گورگین

شەهید ڕەحمان مامەش

شەهید سمایل خورشیدی

شەهید سولەیمان ئارامیش

شەهید سەرهەنگ

شەهید قاسم فەیزی

شەهید محەممەد حاجی ئابادی

هەروەها شەهید کردنی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کارنامەی دژەکوردانەی ئەو جاشە دایە کە بریتین لە:

شەهید ڕەحیم عابدینی

 شەهید حوسێن مستەفازادە،

گرووپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە بۆکان کە خۆیان نزیک لە یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێناسە دەکەن، تەقەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاویی شاری بۆکانیان وەئەستۆ گرت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات داوای ڕاگرتنی حوكمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی كوردی لە لە بانی كی مۆن بۆ کرد
بابەتی دواترباوک و کوڕێک لە ناو شاری میاندواو کوژران