Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سپای پاسداران هەڕەشەی خاپوور کردن لە هەرێمی کوردستان دەکات

سپای پاسداران هەڕەشەی خاپوور کردن لە هەرێمی کوردستان دەکات

0
1021

ڕۆژی کورد: جێگری سپای پاسداران لەمەڕ چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی ” حدکا” هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لە دوای ئەوەی کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 9/4/1395 هەتاوی، نێچیروان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر تۆپبارانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیی، جێگری سپای پاسداران لە وڵامدا هەڕەشەی خاپوورکردنی ئەوە شوێنانەی کرد کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانیی تێدا ئاکنجی بوونە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ئیسنا کە ماڵپەڕێکی سەر بە ڕێژیمە، حوسێن ئیسلامی، لە ئاخرین حەوتووی مانگی ڕەمەزان کە لە ئێران بە “حەوتووی قودس” ناسراوە، ڕایگەیاندوە، لە هەر شوێنێک کەسانێک هەڕەشە بن بۆ سەر نیزامەکەمان ئەوا ئێمە ئەو شوێنە بێ ئەملاو و ئەولا و بە تووندترین شێوە خاپوور دەکەین.

ئەم قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و باقی لایەنەکانی دژبەری ڕژیمی تاران، نێشتەجێی زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانن.

جێگای ئاماژەیە کە دوای هاتنە ئارای چەند شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و سپای ڕژیم،  کۆماری ئیسلامیی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی باشووری تۆپباران کرد و تێیدا زیانێکی زۆری ماددی و جەستەیی وەبەر سنوورنشینانی هەرێمی کوردستان کەوت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزیاتر لە ٧٠٠ چالاکی بواری جیاواز لە ئێران کورتەنامەی هەڕەشەئامیزیان بۆ چووە
بابەتی دواتربۆکان: هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەست بەسەر کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان