Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ کوردستان ستۆکهۆڵم: سیمینارێک لە سەر ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک بەڕێوە دەچێ

ستۆکهۆڵم: سیمینارێک لە سەر ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک بەڕێوە دەچێ

0
1903

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، سیمینارێک لە سەر ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک،ڕەهەندەکان، دەستکەوت و کاریگەرییەکانی لە مێژووی کوردستان لە باژێڕی ستۆکهۆڵم ـی وڵاتی سوید بەڕێوە دەبردرێ.

ئەو سمینارە لە لایەن ئەنستیتووی کورد لە ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێ.

کۆڕگێڕانی ئەو سمینارە بە گوێرەی زانیارییەکان بریتین لە: د. حوسێن خەلیقی، پرۆفیسۆر جەبار قادر، عەبدووڵا حیجاب، کاکشار ئۆرەمار و مەجید حەقی.

سمینارەکە ڕێکەوتی ۲۲.۱٠.۲٠۱٦، کاتژمێر ۱۳:٠٠ـ ۱۸.٠٠ بەڕێوە دەچێ.

ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (١٨٨٧-١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.

سمکۆ ناوی ئیسماعیل، کوڕی‌ محەمەد پاشای‌ کوڕی‌ عەلی‌ خانی‌ کوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری‌ خێڵی‌ شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی‌ باوکی‌ و جەعفەر ئاغای‌ برای‌، سەرکردایەتی‌ شکاکی‌ گرتۆتە دەست و لەدوای‌ شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی‌ شەڕی یەکەمی‌ جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی‌ سیاسی بەشداری‌ نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی‌ ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی‌ لە خۆی دابنیشێ‌ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.

کە شەڕی یەکەم کۆتایی‌ ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناوی‌ دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی‌ ئیدارەیەکی‌ کوردیدا ساڵی‌ ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی‌ گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی‌ گەورەی‌ ھێزەکانی حکومەتی‌ ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ‌ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی‌ ١٩٢٤ بە بڕیارێکی‌ لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی‌ بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری‌ مایەوە. پاش ئازاد کردنی‌ گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٣٠ بە پیلانێکی‌ کاربەدەستانی‌ ئەو کاتی ئێران لە شاری شنۆ شەهید کرا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕووناکبیرانی کورد داکۆکی لە د. فەرهاد پیرباڵ دەکەن
بابەتی دواترسێ ترۆریستی سه‌ر به‌ رژێمی ئێران له‌ ئیتالیا دەستبه‌سه‌ر كران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان