Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شوناسی ٣ کەس لە زیندانیانی لەسێدارە دراو لە زیندانی سەڵماس و خۆی...

شوناسی ٣ کەس لە زیندانیانی لەسێدارە دراو لە زیندانی سەڵماس و خۆی ئاشكرا كرا

0
931

 رۆژی کورد: شوناسی ئەو ٣ زیندانیەی کە رۆژی ٦ی گەلاوێژ لە زیندانی سەڵماس و خۆی لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دران، بڵاو بوویەوە.

شاپوور وەرشۆ هشتیان لە زیندانی سەڵماس، داوود محەمەدی و ئەحمەد رستگار لە زیندانی خۆی ئەو سێ کەسە بوون کە حوکمی لەسێدارە درانیان لەلایەن رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دران.

ئەو سێ کەسە رۆژی ٥ی گەلاوێژ بە مەبەستی بەرێوە بردنی حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندان گوارابوونەوە کە سەرلەبەیانیی رۆژی ٦ی گەلاویژ حوکمەکەیان بەرێوە چوو.

ماف نیوز رایەگەیندووە ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە حوکمی لەسێدارە درانیان بەسەردا سەپابوو، کە سەرئەنجام حوکمەکەیان لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیمی تارانەوە بەڕێوەچوو.

هاوکات رۆژی ٦ی گەلاوێژ ٦ کەس لە زیندانیانی بەندی ١٢ و ١٤ زیندانی ورمێ کە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بە مەرگ مەحكووم کرابوون، لە حەوشەی زیندانی دەریا لەسێدارە دران.

عەبدوڵڵا قادری، موجتەبا شێرخانی، عەلی تەلعەتی، ئیدریس فوولادی، عەبدولمەجید هێرکوولی خەڵکی گونی باڵووی ورمێ و چەنگی شیری ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردە بوون کە رۆژی ٦ی گەلاوێژ حوکمی لەسێدارە درانیان لە زیندانی ورمێدا بەرێوە چوو.

رۆژی ٥ی گەاویژ ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران راپۆرتێکی لەمەڕ دابەزینی ئاماری لەسێدارە درانی زیندانیان لە ئێراندا بڵاو کردەوە، بەڵام بە پێی ئامارەکان، ئاماری زیندانیانی کوردی لەسێدارە دراو لە زیندانەکانی ئێراندا رووی لە زیاد بوون کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە مەریوان ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی وەڕێخرا
بابەتی دواتربەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات داوای ڕاگرتنی حوكمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی كوردی لە لە بانی كی مۆن بۆ کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان