Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شێخ سەید تەها کەماڵی زادە، پیری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد

شێخ سەید تەها کەماڵی زادە، پیری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد

0
1993

ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، شێخ سەید تەها کەماڵی زادە حسێنی نەقشبەندی، پیر و مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی و کەسایەتیی ئایینی، کۆمەڵایەتی و سیاسی،  لە باژێڕی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.

شێخ سەید تەها کەماڵی زادە ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی لە گوندی خەلان ـی سەر سنووری باشوور- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. خوێندنی ئایینی لە لای مامۆستایانی بە ناوبانگی وەک شێخ محمد ئەنوەری وانی، یاری نیزیکی بەدیعوزەمانی نەوڕەسی و شێخ مەزهەر ئەفەندیی هەولێری تێپەڕ کرد.

دوای کۆچی دوایی شێخ عەلائەددینی باوکی و لە سەر وەسیەتی ئەو، ئەرکی ڕێبەریی تەریقەتی نەقشبەندی وەئەستۆ گرت.

ساڵی ١٣٦١ و بە دوای هێرشی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، شێخ سەید تەها نەقشبەندی لە نێوان ئاوارەیی و هاوکاری لەگەڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دژ بە نەتەوەکەی، بەناچاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەرەو باشووری کوردستان بەجێهێشت.

دواتر ساڵی ١٣٦٣ ڕووی لە  وڵاتی فەڕانسە کرد و دواتر لە ئاڵمان گیرسایەوە.

 دوای ١٠ ساڵ دەربەدەری و لە سەر پێداگری و خواستی زۆری پێڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی، گەڕایەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باژێڕی ئورمیە و ئیرشاد و رێنوێنیی پێڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی درێژە پێ دا.

 خانەقای شێخ لە گەڕەکی مودەڕسی باژێڕی ئورمیە بەردەوام بۆ لێقەوماوان و میوانان کراوە بوو و بەو بۆنەوە ناسراوی گشت لایەک بوو و خۆشەویستییەکی تایبەتی لای خەڵکی کوردستان هەبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕووسیە ڕەش نووسی فەڕانسە بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە سووریەی وێتۆ کرد
بابەتی دواترلە ڕەبەت، هێرش کرایە سەر چەند بنکەی ڕژیم
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان