Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری و پۆلیس...

شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری و پۆلیس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
980

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕاگواستنی ئاو لە شاری “بلداجی” لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە نێوان خەڵک و پۆلیس، پێکدادان و تووند و تیژی لێکەوتەوە.

لەمبارەوە لە تویتێری هەواڵدەریی فارسدا باس لە ئاگر گرتنی بینای دادگای بلداجی لەو پێکدادان و ئاڵۆزییەدا کراوە و دەگوترێ چەند پۆلیسیش بریندار بوون.

شایەتحاڵان باس لە دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٥٠ کەس و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن.

ماڵپەڕی بی بی سی لەمبارەوە دەنووسێ: “هەندێک ڕاپۆرتی پشتڕاست نەکراوەش باس لە کوژرانی ٢ مەئمووری پۆلیس دەکەن.”

ئەو ئاڵۆزی و پێکدادانە کاتێک دەستی پێکردووە کە بەشێک لە خەڵکی ئەو شوێنە لە نزیکی تاڵاوی چغاغوور کۆبوونەوە و ویستوویانە پێش بە دەست بە کار بوونی عەمەلیاتی بۆڕی دانانی پرۆژەی ڕاگواستنی ئاو بۆ کارخانەی فولادی سفیددەشت بگرن.

دوای کۆبوونەوەی خەڵک پۆلیسی دژەشۆڕش بۆ بڵاوە کردن بە خەڵک و جێ بە جێ بوونی ئەو پرۆژەیە ڕژاونەتە شوێنەکە و بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزی لە نێوان خەڵکی ناڕازی و پۆلیسی دژەشۆڕشی ڕژیم دەستی پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێمه‌ چۆن كودەتامان كرد؟/عەزیز نەسین
بابەتی دواترڕیکەوتنامەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامریکا و، نیگەرانیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان