Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەپۆلێکی نوێی لە سێدارەدان لە ئێران دەستی پێکردۆتەوە

شەپۆلێکی نوێی لە سێدارەدان لە ئێران دەستی پێکردۆتەوە

0
943

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی ناوەندی ڕٶژی کورد، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، ٢ کەس لە لایەن دەزگای نادادوەریی ڕژیم لە مێهرشاری،  کەرەج بە تاوانی “دەستدرێژی کردن” لەبەر چاوی خەڵک لە سێدارە دران.

دەگوترێ ئەو دوو کەسە بەهۆی سکاڵای کچێکی خوێندکار لە ژێر ناوی دەستدرێژی کردن، لە سێدارە دراون.

لە لایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی پووشپەڕدا، سێ هاووڵاتی لە شاری بیرجەندی سەر بە پارێزگای خوراسانی باشوور، بە تاوانی پەیوەندیدار بە مادەی سڕکەر لەسێدارە دران.

هەواڵدەریی کوردپا شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە بە “مەنسوور زەعفەرانی، یووسف براهویی و قاسم دڵشاد” ڕاگەیاندووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دوو زیندانیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری لاکانی ڕەشت بە تاوانی پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر لەسێدارە دا. ئەو دوو هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ و ٤٩ ساڵە هەر کامیان بە تاوانی هەڵگرتنی ٦٧٥گرەم شیشە لەدار دراون.

هەواڵدەریی کوردپا هەروەها ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ٢١ی پووشپەڕ، پێنج زیندانیی دیکە بە تاوانی پێوەندیدار بە مادەی سڕکەر، بە ناوەکانی مەسعوود تەقی پوور، حەسەن فەرەج پوور، مێهدی بافری، باقر جەلیلی و حەمید حقوقین، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئەراک ئیعدام کران.

ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

شەپۆلێکی نوێی ڕەوتی ئێعدامەکان کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگیرابوو، سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووموحسێن ڕەزایی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە
بابەتی دواتر٢٣ دووکاندار و بازاڕیی سەقز بە هۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتیی ٢٢ی پووشپەڕ، سزا دران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان