Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شارۆمەندێکی ئامریکایی ئێرانی تر دەستبەسەر کرا

شارۆمەندێکی ئامریکایی ئێرانی تر دەستبەسەر کرا

0
877

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی ئەلعەرەبیە، شارۆمەندێکی تری هەڵگری دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و ئەمریکایی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ڕابین شاهینی، شارۆمەندی ئێرانی – ئەمریکایی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ژووئیە (٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی) هەواڵی دەستبەسەرکرانەوەکەی بڵاو بۆتەوە، ١٠ ڕۆژ پێشتر واتا ١١ی ژووئیە (٢٠ی پووشپەڕ دەستبەسەر کراوە.

شاهینی مانگی مەی لە زانکۆی “سەن دیەگۆ” کۆتایی بە خوێندنەکەی هێناوە و بە مەبەستی سەردان و دیتنی دایکی و بنەماڵەکەی گەڕاوەتەوە ئێران، لە ئێران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانایرییەک لە مەڕ دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نیە.

هاوڕێیەکی شاهینی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە سی. بی. ئێس ـی گوتووە: “مەئموورە ئەمنیەتییەکانی ئێران چوونەتە ماڵی دایکی شاهینی و پشکنیویانە، کەرستە تاکەکەسییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و گوتوویانە شاهینی تاوانی جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لەسەرە”.

بەرپرسانی تەناهیی ئێران بە بنەماڵەی شاهینی ـیان گوتبوو ئەگەر ئەو دەستبەسەرکرانە بە میدیایی نەکرێت ئەوا بە زوویی ئازادی دەکەن هەر بۆیەش ماوەی حەوتوویەک لە دەستبەسەریەکەی هەواڵەکەیان بڵاو نەکردۆتەوە.


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولاوێکی کورد لە بەرەبەری چوونەوە بۆ سەربازی‌ خۆی کوشت
بابەتی دواترپرسی ژنان لە خۆرهەڵاتی کوردستان/وتووێژی تایبەتیی ڕۆژەڤ لەگەڵ خاتوو کازیوە ئەنامەقی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان