Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شانۆی “خەج و سیابەند”لە ورمێ پێشکەش بە ئازەرییەکان کرا

شانۆی “خەج و سیابەند”لە ورمێ پێشکەش بە ئازەرییەکان کرا

0
1228

رۆژی کورد: شانۆی خەج و سیابەند لە نووسین و دەرهێنانی ڕەسووڵ بەنگین لە شاری ورمێ و بە کاراکتیریی گروپی شانۆیی “تەختە سیاه” نمایش کرا.

ئەو چیرۆکە دڵدارییە کە لە قاڵبی شانۆدا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نمایش کرا، بە گوتەی دەرهێنەری ئەو شانۆیە ئاوڕدانەوەیەک لە بەیت و چیرۆکی دوو دڵدار بووە.

لە بەنێری تەبلیغاتیی ئەو شانۆیەدا هاتووە کە “ئەم شانۆیە لەلایەن کوردانی دڵدار و ئاشقەوە پێشکەش بە ئازەرییە ئازیزەکان دەکەین”.

ئەو شانۆیەی کە لە ورمێ نمایش کراوە، دەرهێنانێکی ئەمڕۆیی و لاسایی کردنەوە لە چیرۆکی کۆنی خەج و سیامەند بووە کە تیایدا خەج و سیابەند لە کاتی خۆ دەرباز کردندا سواری ماتۆڕێک دەبن و لە ڕێگەدا خۆیان بە کەلە کێوەیەکدا دەدەن و بەو هۆیەوە سیابەند گیانی لەدەست ئەدا و خەجیش لە بەرزاییەکەوە خۆی هەڵدەدێرێ و دەمرێ.

لە چیرۆکی کۆنی خەج و سیابەنددا، سیامەند بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ کەڵە کێوی لە بەرزاییەکەوە بەر دەبێتەوە و دەمرێ و دواتریش خەج بە هەمان شێوە لەو بەرزاییەوە خۆی فڕێ ئەدات و گیانی لەدەست ئەدا.

ئەو شانۆیە کە بە زاراوەی کورمانجیی زمانی کوردی پێشکەش کراوەو پێشتریش لە کوردستانی باکوور لەلایەن هاووڵاتیانی کوردەوە پێشوازیی گەرمی لێکرابوو، جەعفەر پاک نیا و شەونم یووسفی رۆڵی خەج و سیامەندیان بینیوە.

خەج و سیامەند یان سیابەند، یەکێک لە چیرۆکە بەناوبانگەکانی کوردییە و لە ڕیزی چیرۆکی لاس و خەزاڵ، شیرین و فەرهادا جێێان گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچه‌ندین ڕێكخراوی مافی مرۆڤ، داواكارن كۆتایی بە شكنجەدانی بەهاییەكان لە ئێراندا بهێنرێ
بابەتی دواترهەستی نەتەوەیی لە سەرووی کوردستانی خۆرهەڵات واتا ناوچە بادینی نشینەکان/وتووێژێکی چڕ لەگەڵ سەلیم زەنجیری

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان