شاندی یەکێتی نیشتمانی لە ئێران لەگەڵ سەحراڕوودی، بکوژی د.قاسملوو کۆبۆوە

0
1218

ڕۆژی کورد: لە کاتێکدا کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران ٥٥ گەنجی کوردی بە تاوانی محاربە و دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە سێدارە داوە، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 17ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی‌، شاندیكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشتنه‌ تاران و بڕیاره‌ چه‌ندین چاوپێکەوتن و كۆبوونه‌وه‌ی تر‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیرانیدا ئه‌نجام بده‌ن.

شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ “عه‌لی شه‌مخانی” ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و هەروەها محەممەد جەعفەر سەحراڕوودی بکووژی دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو یەکێک لە ڕێبەرانی بەناوبانگی کورد، كۆبوونه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و پارته‌ كوردیه‌كان كراوه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی شه‌مخانی گوتوویه‌تی” په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ و مێژوویی ئێران به‌ حزبه‌ كوردییه‌كانەوە ده‌به‌ستێته‌وەو كه‌ باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قوڵانه‌ش‌ ده‌كه‌ین، ناكرێت ڕۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ یاد بكرێت و به‌ شانده‌كه‌ی یەکێتی نیشتمانی ڕاگه‌یاندووه‌، ئێران ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی کەحكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دایڕشتووه‌، درێژە پێبدات

له‌ حاڵێکدا کە کۆماری ئسیلامی دوو کەس لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی تیرۆر کردووە و هەروەها زیاتر لە ٢٥٠ ئەندام و کادر و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەلآتی لە باشوور تیرۆر کردووە و لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوشتنی کۆڵبەران، جینایەتێکی هەموو ڕۆژەی کۆماری ئیسلامییە و هەر ئەمساڵ لە چەند وڵاتی وەک ئاڵمان و نۆروێژ کەسانێک بە تاوانی سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون و ئێران بە ئاشکرا پشتیوانی لە حیزبوڵای لوبنان و حەشدی شەعبی و بەشار ئەسەد دەکات، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی”ئیرنا”، به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووهه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ستایشی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆردا ناویه‌تی و ڕایگه‌یاندووه‌” فراوانكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

لە حاڵێکدا ڕژیمی تاران، سکاڵا و گازندەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی جیهانیی مافی مرۆڤ و هەندێک وڵاتی جیهان بە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ لە ئێران، بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆی لە قەڵەم دەدات، شەمخانی بە ێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژایەتیی خۆی لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێم دووپات کردووە و شاندی یەکێتی نیشیمانی بۆ مانەوە لە چواچێوەی عێراق ئامۆژگاری کردو گوتی:‌ “ئێران گومانی نییه‌  له‌وه‌ی کە پارته‌ كوردییه‌كان ده‌یانهه‌وێت لەگەڵ عێراق بگونجێن و  به‌شداری كارا  له‌ پێكهاته‌ی سیاسی و ئابووری عێراقێكی یه‌كگرتوودا بكه‌ن.

.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاووڵاتیەکی مهابادی خۆی کوشت
بابەتی دواتروتووێژێکی تایبەت لەسەر کۆڵبەران و پرسی پەیوەندیدار بەو پرسەوە لەگەڵ ئارام فەتحی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.