Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا بەردەاوامە

سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا بەردەاوامە

0
1511

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئاستی ئێران و جیهاندا، سەرکەوتنی زیاتر تۆمار دەکەن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، وەرزشوانێکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ، توانی پلەی یەکەم بۆخۆی تۆمار بکات و بۆ یانەی نەتەوەیی ئێران بانگێشت کرا.

ئاسۆ کەرەمی، ناسراو بە پاڵەوان ئاسۆ، وەرزشوانی لەشجوانیی شاری سەردەشت توانی پلەی یەکەم لە کێ بەرکێکاندا بۆخۆی تۆمار بکات و دوای ئەوەش بانگهێشتی یانەی نەتەوەیی ئێران کراوە.

ئاسۆ کەرەمی لە وەرزشی لەشجوانی و لە بەشی (پرێسی سینگ) دا چالاکیی وەرزیش دەکات.

سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی بندەستی ئێران لە حاڵێکدایە کە هیچ پێڕاگەیشتنێک لە باری وەرزشییەوە لە کوردستان بەدیناکرێت و کەمترین ئاوڕوێدانەوە بە وەرزشوانانی کورد بوونی هەیە.

ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێرۆ ئەرجومەند، شاخەوانی ناسراوی مهابادی بە مەبەستی سەرکەوتن بە سەرلووتکەی “کومونیسم” بە بەرزایی ٧٤٩٥ میتر، بەرەو باژێڕی تاران و لەوێشەوە بەرەو تاجیکستان کەوتە ڕێ.

هێرۆ ئەرجومەند کە تا ئێستا بەسەر گەلێک چیای جیهان و کوردستان و ئێراندا سەرکەوتووە، تا ئێستا چەندین جار لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان داوای لە کۆمەڵگای کوردستان و ئێران کردووە یارمەتیدەری بن.

هێرۆ ئەرجومەند بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو تاران لە نووسراوەیەکدا ڕوو لە نوێنەری مهاباد لە پارلمانی ڕژیم، گلەیی و گازندەکانی خۆی نووسیوە.

هەروەها  ئەندامێکی تیمی شاخەوانیی “هەڵگوورد”ـی شاری پیرانشار لە کوردستانی ڕؤژهەلات، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ ـی هەتاوی بە مەبەستی سەرکەوتن لە دوو لوتکەی ٧٠٠٠ میتری، بەرەو وڵاتی تاجیکستان کەوتە ڕێ.

گورژنفوسکایا و کمونیزم، ئەو دوو لوتکەی بەرز و بەناوبانگی وڵاتی تاجیکستانن کە ٧ هەزار میتر بەرزاییان هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەروونناسیی درۆ و کاریگەرییەکانی درۆ کردنی دایک و باوکان لەسەر منداڵ/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ
بابەتی دواترپۆڵا ئیسماعیل: پێويستە ليژنەیەكى پسپۆڕ و شارەزا لە بوارى موزيك و مەقام و ڕيتمى كوردیى پيك بهێنرێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان