Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەقز: سێهەمین کارەساتی هاتووچۆ لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٦ کوژراو و برینداری...

سەقز: سێهەمین کارەساتی هاتووچۆ لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1458

تەنیا لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا، ٣ ڕووداوی کارەساتباری هاتووچۆ لە سەقز هاتۆتە ئاراوە و چەند کەس لە هاونیشتمانیان، کوژراون و بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ شەممە 1ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، لە ڕێگای سەقز-بانە، ترۆمبیلێکی جۆری سەمەند لەگەڵ ترۆمبیلێکی وانێت بار لێکیان داو و لە ئەنجامدا 2 هاونیشتمانی مردوون و ٤ کەسیش بریندار بوون.

ئەو پێکدادانە لە نزیک گوندی قشڵاقی ساڵح بەگ هەڵکەوتوو لە ٥ کیلۆمیتریی سەقز-بانە، ڕووی داوە.

لەو پێکدادانەدا، شۆفیری هەر دوو ترۆمبیل لە جێوە گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە ڕاگواستراون.

لە ماوەی ڕابردوودا و لە پاییزی ئەمساڵەوە، دۆخی ئاڵۆز و کارەسات خوڵقێنەری ڕێگاکانی کوردستان و مردن و ئیفلیج بوونی هاووڵاتیان و زیانە مادییەکان لەمبارەوە، ناڕەزایەتیی بەرینی هاووڵاتیانی کوردی لە باژێڕەکانی مەریوان، پیرانشار و سەقزی لێکەوتۆتەوە.

بەرپرسانی ڕژیم لە جیاتی گوێگرتن لە داواکارییەکانی هاووڵاتیان، دەستیان کردووە بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان، دەرکردنی مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی حامید کۆنەپۆشی، دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەررانی کەمپەینەکان و نەزامی کردنی شارەکان.

کەمپەینەکان لە ئێستادا لە دوو شاری پیرانشار و نەغەدە چالاکن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بەربڵاوی کار دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشانۆی سەرشەقام لە کوردستان، کۆسپ و پرسەکانی/وتووێژی ڕاوێژلەگەڵ جەمشید بەهرامی
بابەتی دواتربزوتنەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئێستاش نرکەی دێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان