Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور یەکیەتیی شۆڕشگێڕان ئاگادارییەکی روو لە رای گشتی بڵاو کردەوە

یەکیەتیی شۆڕشگێڕان ئاگادارییەکی روو لە رای گشتی بڵاو کردەوە

0
2120

مالپەڕی فەرمیی یەکیەتیی شۆڕشگێرانی کوردستان، ئاگادارییەکی روو لەرای گشتی بڵاو کردۆتەوەو رایگەیاندووە کە ئەو حیزبە سنوورەکانی زۆرنی زەردیان بەجێهێشتووە.

ئاگادارییەکەی یەکیەتیی شۆرشگێڕان، کە بە کورتی بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئەو حیزبە لە کوێ گیرساوەتەوە، بەڵام رایگەیاندووە، کە چاوەڕوانی وردەکاری و راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندیی یەکیەتیی شۆڕشگێڕان بن.

دەقی راگەیاندراوەکە، کە ئەمڕۆ ١٨ی خەزەڵوەر بڵاو کراوەتەوە، بەم چەشنەیە:

بۆ رای گشتی:

كاك سمكۆ یەزدانپەنا سكرتێری گشتیی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان و كۆمەڵێك لە كادر و پێشمەرگەكانی یەكێتیمان لەژێرگوشاری دامودەزگا ئەمنییەكانی پارتی دێموكراتی كوردستان، سنووری زەردیان جێ هێشت. 

چاوەڕوانی وردەكاری زۆرتر بن لە راگەیاندراوی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان.

پێویست بە ئاماژەیە کە گوشار بۆ سەر یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان لە کاتێکدایە کە ماوەی ٢٥ ڕۆژە پێشمەرگەیەکی حدکا بە ناوی خەلیل جەنگی بە تاوانی تیرۆر لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دێموکراتی کوردستانی باشوورەوە دەستبەسەر و تا ئێستاش ازاد نەکراوە و حدکاش لەمبارەوە بێدەنگە.

زانیارییەکانی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکەن کە ئەو ماشێنە کە دەگوترێ هی سەفارەتی کانادایە نادیار بووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ كوێیه‌ و له‌وێ چی كردووه‌ هه‌ر بۆیه‌  خەلیل لە کاتێکدا تەقەی لێکردوون کە کەسەکان لە جیاتی وڵامدانەوە بە ماشێن بەرەوڕووی هاتوون و ئەویش بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی تەقەی لە ماشێنەکە کردووە نەک خودی خۆیان.

هەروەها هیچ سەفارەتخانەیەکی وڵاتانی بیانی لە هەرێم بوونی نیە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەرێم هێشتا لە ڕووی یاسا ناودەوڵەتییەکانەوە هەرێمە نەک وڵات و هیچ وڵاتێک ناتوانێت زیاتر لە کۆنسوولخانە لە هەرێم دابنێت.

لەلایەکی ترەوە، ڕٶژانە هەواڵ کە ماڵپەڕێکی پارتی دێموکراتی کوردستانە و بۆ شەڕی ڕەوانی و نەرم لەگەڵ پەکەکە و یەکێتی و لایەنه‌کانی دژبەری پارتی چالاکی دەکا، هەواڵی گیرانی خەلیل جەنگی لەلایەن پاراستنی پارتی چەواشە کردووە و دەڵێ ئەو ئەندامەی حدکا لەلایەن یەکێتییەوە گیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ٣٢
بابەتی دواتریەکێکی تر لە قوربانییانی تەقینەوەی کەپسوول لە تاکستان، کۆچێ دوایی کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان