ڕۆژی کورد: دوابەدوای هەڕەشەکانی حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سپای تیرۆریستیی ڕژیمی ئێران، لایەنکەانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای بەیاننامە بەرپەرچی ئەو لێدوانە و هەڕەشەکانی ئێرانیان داوە، سازمانی خەبات ـیش بەو بۆنەیە لە ڕاگەیێندراوێکدا هەڵوێستی خۆی خستە ڕوو.
دەقی ڕاگەیێندراوی سازمانی خەبات لەمبارەوە بەو شێوەی خوارەوەیە:
پاسدار حوسه‌ین سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده سپا
ه، له رۆژی هه‌ینی 11 پووشپه‌ری 1395 كۆچی خۆری له كۆبونه‌وه‌ی به ناو حه‌وتوی قودس هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌ره‌شه‌ی له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران كه بنكه‌و باره‌گایان له هه‌رێمی كوردستانی عێراقه كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر شوێنێك مه‌ترسی بۆ رژیمی ئێران پێك بێنێ وێرانی ده‌كه‌ین.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه كاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئاخوندی ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ره‌شه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق وچه‌ندین ناوچه‌ی سنووری و شۆێنی كار‌و ژیانی خه‌ڵكیان تۆپ باران كردوه كه به داخه‌وه زیانی گیانی و ماددی زۆر به‌ر دانیشتوانی سنووری ناوچه‌ی قه‌ندیل گه‌یشتوه‌و له كوردستانی ئێرانیش به‌كرێگیراوان به شێوه‌ییكی درندانه كه‌وتونه گیان خه‌ڵك و تا ئێستا چه‌ندین كۆڵبه‌ری هه‌ژاریان شه‌هید كردووه…
… هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ركوتكاریانه‌دا،به‌كرێگیراوانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر دیی گۆێزلێ و سیسه‌رو خه‌ڵكیان ئاواره كردوه‌و له ناوچه‌ی بانه خه‌ڵكی بێ تاوانیان سه‌ركوت كردوه 2 خوشكیان شه‌هید كردوه.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له گه‌ڵ مه‌حكوم كردنی توندی هه‌ره‌شه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی بێ به‌زییانه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران، ڕاده‌گه‌ێنی كه به‌و په‌ری توانای ئاماده‌ی به‌رپه‌رچ دانه‌وی هه‌ره‌شه‌كانی رژیمی ئاخوندی ئێرانه‌و له كاتی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وبنكه‌و باره‌گای هه‌ركام له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران ئاماده‌ی دیفاع و
به‌ربه‌ركانیه‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له هه‌ریمی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و له كاتی رودانی هه‌ر هێرشێك و له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویست بوو چالاكانه له مه‌یدانی دیفاع و روبه‌روبونه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
یه‌ك شه‌ممه13 پوشپه‌ری 1395 كۆچی خۆری
3ی ژوئه‌نی 2016