لە یادی 70 سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستان دوو پارتی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو بەیاننامەی جیادا ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
ئەمرۆ هەینی 22 ژانویە هاوکاتە لەگەڵ یادی 70 ساڵەی کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی خۆرهەڵاتی کوردستان، بەم بۆنەیە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو بەیاننامەی جیادا ئاوڕ لە لایەنە مێژوویی و سیاسییەکانی کۆمار دەدەنەوە و یادی 70 ساڵەی راگەیاندنی کۆمار بەرز ڕادەگرن.
لە بەیاننامەی کومیتەی ناوەندیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا هاتووە؛ ” ئێستا كە 70ساڵ بەسەر یەكەم رۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستاندا تێ ئەپەرێت،یاد وناوی كۆمار هەروا بە زیندویی ماوەتەوە و سەرچاوەییكی مەعنەویی و مێژوویی جێگەی شانازیە بۆ باقی پارچەكانی كوردستانیش. ئەگەرچی كورد لە كوردستانی ئێران تا ئیستاش هەر لە حاڵی شۆرش دایە وبە هیچ كام لە مافەكانی نەگەیشتووە، بەڵام لە باری رۆشنبیری و گەشەی فكریەوە پێش كەوتوەو رۆژ لە دووی رۆژ خەباتەكەمان بۆ ئازادی و رزگاری نیشتمان بەگوڕتر دەبێت. بێگومان هەلێكی زێڕین دەسكەوتی كۆماری لێكەوتەوە و ئەوە بە دژمنان سەلمێندرا كە گەلی كورد لە خەبات بۆ رزگاری راناوەستێت وهەر دەرفەتێكی بۆ بڕەخسێت كەڵكی لێوەردەگرێت وسەرلە نوێ كیانەكەی خۆی دادەمەزرێنێتەوە وەك چۆن لە هەریمی كوردستان هاتە ئارا و رۆژئاوا و باكوریش جمەی دێت لە هەستی ئازادیخوازی .
سازمانی خەبات ی كوردستان جارێكی تر ئەو بۆنە نەتەوەییە پیرۆز دەكات لەسەرجەم كۆمەلانی خەڵكی كوردستان و هیوادار بە خەباتی یەكانگیرانەی گەلەكەمان جارێكی ئازادی و دیموكراسی سێبەر بخاتە سەر كوردستانی ئازیزمان و خەبات و رەنجی شەهیدانمان بێتە بەرهەم. ”
هەر وەها شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بەم چەشنە باسی کۆماری کوردستان دەکا؛ ” کۆماری کوردستان لاپهڕهیهکی نوێی له ژیانی نهتهوایهتی، کۆمهڵایهتی، سیاسی، فهرههنگی و حقووقی کورددا ههڵدایەوه که له چهشنی خۆیدا بێ وێنه بوو. کورد بۆ یهکهم جار له سهردهمی نوێدا ئهزموونی بهڕێوهبردنی چارهنووسی خۆی له بهشێکی وڵاتهکهیدا تاقی کردهوه و بەکردەوە ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی خۆی سەبارەت بە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بەعالەم نیشاندا. بۆیە پێویستە وە دەبێ قۆناغی مێژووی کۆماری کوردستان به ههموو تاریک و ڕوونیهکانیهوه، به ههموو خاڵه زهق و لاواز و کەم و کۆری و نەواقساتیەوە، وەک قۆناغێکی پرشەنگدار و زێرێنی مێژوویی بێتەنرخاندن و بە رێزو تامەزرۆی دامەزراندنەوەی سەیری ئیلهام بەخشانەی لێبکرێت و رێزی بەشکۆی لێبگیردرێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی ٢ی رێبەندان ٧٠هەمین سالرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی لەگشت نەتەوەی کورد دەکات و هێواخوازە کە بتوانرێت لەئەنجامی دەستەبەرکردنی کۆدەنگێکی گشت لایەنی، کەبەرهەمی هاریکاری سەمیمانەی گشت پارتو رێکخراوە و کەسایەتیە سیاسی، ئاینی و کۆمەلایەتیەکان بێت، زەمینەی گوونجاۆ لەئاست نەۆژەن و بەرۆژکردنەوەی بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی کۆماری جوانەمەرگمان برەخسێت، تابەلکوو بتوانرێت لەمراستایەدا کۆماری زیندوو لەعالەمی تەسەوراتدا، بەرەۆ عالەمی رێئالیتە و عەرزی واقیعدا دەربازبکرێتەوە، ودیسان کورد لەسایەی دامەزراندنەوەی کۆماری دووهەم بە ئاشتی، ئازادی و سەربەستی، وە خێر و بەختەوەری بگاتەوە.”
پێشتر سێ پارتی دیکەی رۆژهەڵات واتە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان لە سێ رێوڕەسمی جیادا لە هەلێر و کۆیە و بەرزاییەکانی حەویجە، یادی 70 ساڵەی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت و باسی دەسکەوتەکانی ئەو کۆمارەیان کرد.