پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ٧مین سالرۆژی دامەزرانییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

0
1040

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ١٥ی پۆشپەر ٧مین سالرۆژی دامەزرانییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕوو به‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو كرده‌وه‌ ، ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

راگەیەندراوی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنی ١٥ی پۆشپەر ٧مین سالرۆژی دامەزرانی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان.
خەڵكی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان
ژنان/ لاوان/ خوێندكاران/ رووناكبیران
چینی زەحمەتكێش و ستەملێكراوی رۆژهەڵاتی كوردستان
وەک زەرورەتێكی مێژوویی لە هەزارەی سێهەمدا و لە سەر بنەمای لیبرالیزمی ئینسانی و سیاسەتێکی نوێی نەتەوەی، ٧ساڵ لەمەو پێش پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان دامەزراندنی خۆی راگەیاندوو و لە هەزارەی سێهەمدا بە گوتارێکی نەتەوەی و پڕەنسیپی کرداری سیاسی و بە هێزێكی گەنجانە وە هاتە ناو گۆڕەپانی سیاسیی و مەیدانی ململانە سیاسیەکانەوە.
ئەگەرچی ئەو كێشە و ئاڵۆزییانەی ناو گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان توانییان تا رادەیەك دەست و پێی ئێمە ببەستن و بەتایبەت لە باشووری کوردستان کە دەیان كەندوكۆسپی سیاسی نەیانتوانی لە تێكۆشانی ئەم پارتەدا ناكۆكی و ناسەقامگیری دروست بكەن و هەر بۆیەش لە ئێستادا وەك پارتێكی نەتەوەیی و كارامە خەریكی تێكۆشانی جیاوازی خۆیەتی.
ئامانجی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان ئەوەیە كە بە فكر و پلانێكی سیاسی – كۆمەڵایەتیی سەرنجڕاكێش, كاریگەر و وزەبەخشە, بێتە مەیدانی خەبات و درێژە بە چالاكییەکانی بدات, لەم قۆناغە ناسكەدا و لە ماوەی 7 ساڵە خەباتی پارتەکەماندا، وایکرد کە پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان لە ئێستادا ببێتە جێگای سەرنجی گەنجانی شۆڕشگێڕ, ژنانی ئازادیخواز, رووناكبیران و چینی زەحمەتكێشی و سەربەخۆخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان کە بەڕای زۆرێک لە بیرمەندان و سیاسەتمەداران و رووناکبیر و چالاکانی نەتەوەیی، ئەم رەوتە دەتوانێ رەوتێکی کارا و تەندروست و خزمەتگوزار بێت لە پەرەپێدانی سیاسەتی نەتەوەییانەدا , گوتاری پارتەكەمان ئەمڕۆ دەتوانێ‌ لە گۆڕەپانی سیاسی و رووناكبیری و كلتوری بەرانبەر رژیمی ئێران و تەنانەت كۆمەڵگای جیهانیشدا كاریگەریی خۆی هەبێت. كاریگەرییەكانی دەتوانن لە بردنەسەرەوەی ئاستی رۆحیەی تاكەكانی سەر بە نەتەوەی كورد رۆڵی كارا بگێڕن. ئامانجی “پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان” خولقاندنی كەشێكی پڕ لە دیمۆكراسی و ویژدانە تا وەکو لە كۆمەڵگایەكی پڕ لە ماف و ئاشتی لە جیهانێكی رزگار كراو دا وەك ئامانجی بەرزی كوردی هەزارەی سێهەم بەدی بێت.
لە هەزارەی سێهەمدا ئەو گۆرانکاریەکان کە رۆژهەلاتی ناوینی گرتووەتەوە دەرفەتێکی گۆنجاوی بۆ گەلەکەمان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆی هێناوەتە پێشەوە کە ئەرکی هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە بە هەستێکی بەرپرسیاریانەوە لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوایەتی گەلەکەمان مامەڵە بکەن.
پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان” وەك خزمەتكاری تازەی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەكەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، داوا لە هەمو هێزە ولایەنە سیاسی و نەتەوەییەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەکات کە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نیشتمانی بە شێوەی کرداری کار بەکەن لە پێناو گەیشتن بە مافەنەتەوایەتیەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرکی هەموو تاکێکی هۆشیار ونەتەوەییە و شٶڕشگێرە لە ناوخۆ خاوەنی هەڵوێست و ویژدانی نەتەوەی و بەرپرسیاریەتی کوردانە بین و لە دەرەوەیش خاوەنی یەكریزی و تەبایی بین تاکو بە ماف و ئامانجە بەرز و رەواكانمان شاد بینەوە.
پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
١٣ی پوشپەری ٢٧١٦کوردی
٣/٧/٢٠١٦

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت