شەهید کردنی سلێمان موعینی، خەیانەتێ بەتامی خەیانەتی کێلەشین و دەروازەی کۆیە

0
4398

هەمیشە داگیرکەرانی کوردستان کە هاوکاری هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی دیکەیان کردووە، لە بەرامبەردا وەکوو کارتێ بە دژی هێزە کوردییەکانی دیکەی دژبەری ئەو وڵاتانە بەکاریان هێناون.

دەکرێ لە نموونەی ئەو خەیانەت و هاوکارییانە، ئاماژە بە هاوکاری کردنی پارتی دیمۆکرات لەگەڵ ساواک و ئیتلاعات، هاوکاری کردنی یەکیەتیی نیشتمانی  لەگەڵ ئیتلاعات و پەکەکە لەگەڵ دەزگای ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ئێران و دژایەتی کردنی سەرجەمیان لەگەڵ بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەین.

بەرچاوترینی ئەو خەیانەتانەی کە لەلایەن حیزبی بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە بە رۆژهەڵاتی کوردستان کراون، رادەست کردنەوەی سلێمان موعینی لەرێکەوتی (٢٥/٢/١٣٤٧ هه‌تاوی) ١٥/٥/١٩٦٨ زایینی لەلایەن مەلا مستەفای بارزانی ق رادەست کردنەوەی بۆ رژیمی شا، هاوکاری کردنی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ دەگزای ئیتلاعاتی ئێران و دەست تێدابوون لە تیرۆری دوکتور قاسملوو سەدان کادری بزووتنەوەی رۆژهەڵات و هەروەها رووداوی بەناوبانگی دەروازەی کۆیە، هاوکاری کردنی پەکەکە لەگەڵ سپای پاسداران و شەڕ فرۆشتن بە بزووتنەوەی رۆژهەڵات لە چیای کێلەشین بکەین.

لە ساڵوەگەڕی شەهید کردنی سلێمان موعینی و رادەست کردنەوەی لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریسی کوڕییەوە، ئاورێک لە ژیان و خەباتی شەهید سلێمان موعینی ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ئەدەینەوە.

ڕۆژی هه‌ینی (٢٨/١١/١٣١١ هەتاوی) ١٧/٢/١٩٣٣ زایینی له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌هۆڵخانه‌ی شاری مه‌هاباد له‌ دایکبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی لاوی و له‌ سه‌رده‌می خوێندکاریدا، ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی لە حیزبی دیمۆکراتدا خه‌ریکی کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌بێت.

له‌ میانه‌ی ساڵی ١٩٦٠ دا ڕژێمێ پاشایه‌تیی ئێران هێرشێکی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و به‌ربڵاو ده‌کاته‌ سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، که‌ له‌ ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له‌ ١٥٠٠ گه‌نج و لاو ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و ژاندارم و سەرئەنجام سلێمان موعینی لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی رۆژهەڵات پەڕیوەی خاکی باشووری کوردستان دەبن.

سوله‌یمان هەموو توانای خۆی ده‌خاته‌ خزمه‌ت شۆڕشه‌وه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی کارده‌کات و به‌شێکی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌ی “دیسان بارزانی” به‌ قه‌ڵه‌می ئه‌و ده‌نوسرێت. له‌ کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆره‌یه‌کی به‌کار و گیانبه‌ختکه‌ر ده‌بێت و له‌ هیچ خه‌ته‌ر ‌و مه‌ترسییه‌ک خۆی کل ناکات.

پاش ئەوەی نێوان حکوومەتی عیراق و بزووتنەوەی باشوور بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی بەرەو تاریکی رۆیشت، مەلا مستەفا دەستی یارمەتی بەرەو رژیمی شای ئێران درێژ کرد و سەرئەنجام مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی فشاریان بۆ سەر چالاکانی بزووتنەوەی رۆژهەڵات زیاد کرد.

لەو سەردەمەدا سمایل شەریفزادە، کە هەنووکە بە هێمای بزووتنەوەی خوێندکاری کورد ناسراوە، نامەیەک بۆ دوکتور قاسملوو رەوانە دەکات و تێایدا دەنووسێ، کە لە باشوور هیچ رێگەیەکیان نەماوە جگە لەوەی دەست بە خەباتی چەکداری دژی رژیمی شای ئیران بکەنەوە، کە سەرئەنجام بزووتنەوەی چەکداریی ٤٦ و ٤٧ی لێ دەکەوێتەوە.

زۆری نه‌خایاند‌ له‌ ئاکامی پیلانێکی له‌ ڕێدا چاندراو، که‌ که‌سێك به‌ناوی قادر ته‌گه‌رانی سیخوری سی لایەنی ساواک، ئیستخباراتی عێراق و ساواکی ئیران بگێڕی پیلانه‌که‌ بوو، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش له‌ ڕێگای سلێمانی ـ سیته‌که‌وه‌، ده‌که‌ونه‌ داوی پیاوانی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و خەلیل شەوباش دەستەبجێ شەهید دەکرێ و سلێمان موعینیش گوازرایەوە بۆ بەردەم مەلا مەستەفا بارزانی.

بەپیی چەند سەرچاوەیەک بەهۆی دەمەقاڵەی نیوان بارزانی و سلێمان موعینی، مەلا مەستەفا هەر لەوێ بڕیاری گوللـەباران کردنی سلێمان موعینی ئەدات و پاش چەند رۆژ زیندانی کردنی سلێمان موعینی، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد تیرباران دەکرێ.

مه‌سعود بارزانی له كتيبی *البارزاني و الحركة التحرريةالكردية* له لاپه ره ي ٣٦٢ دا ده نوسيت:

”له ١٩٦٧ داشۆرش ناچاربووكاريكی ناخۆش ئه نجام بدات،كه نه ده توانرا خۆی لی ببويردريت. ئه ويش كاتيك سليمانی موعينی كه دژی ئه حمه د توفيق بوو،ده ستگير كرا،كه چوو بووه پال جاشەكانی ٦٦ و هاوكاری رژيمی عيراقی له دژی شۆرش كردبوو،ئيدی كوژراو لاشه كه ی بۆ ئيران نيردرايه وه. نه ده كرا وا چاو له مه سەلەی چارەنوسی سلیمانی موعينی بكريت كه مه سه له يه كی حيزبی ناو خۆييه. ئه و هاوكاری جاشەكانی ٦٦ ی كردووه  ودوژمنی شورشه و ناكريت كيشه كه ی جيابكريته وه به بيانووی ئه وه ی كه پەيوەندی به كاروباری حيزبه كه يەوه هەبووه. هەرچەند ئيمه ئەو كوتاييه ناخۆشه شمان بو ئەو پياوه نەدەخواست.”

ڕۆژی چوارشه‌ممه (٢٥/٢/١٣٤٧ هه‌تاوی) ١٥/٥/١٩٦٨ زایینی، به‌ ئه‌مری سه‌رۆکی شۆڕشی کوردستان، سوله‌یمان شه‌هیدده‌کرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ته‌رمه‌که‌ی به‌ هێلی کۆپته‌ر ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌و دیوی سنوور و له‌ پادگانێ پێرانشار داده‌ندرێت و بۆ وره‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی نیزامیی شاهه‌نشاهی، نیشانی سه‌رباز و ژاندارمه‌کان ده‌درێت و دوای وێنه‌کێشانێ ڕه‌وانه‌ی شاری مه‌هاباد ده‌کرێته‌وه‌.

بێگومان خەیانەتی سێ لایەنی پارتی، پەکەکە و یەکیەتی و هێزە ئیسلامییەکانی باشوور بە بزووتنەوەی رۆژهەڵات وایکردووە، ئەو سێ پارتە کوردییە وەکوو بێزراوترین پارتی کوردی لەلای زۆرینەی خەلكی رۆژهەڵات سەیر بکرێن، کە تەنیا و تەنیا بە پیلانی دوژمنان خۆیان کردۆتە دوژمنی بزووتنەویە رۆژهەڵات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت