سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە پارتەکەی کردووە کار بۆ سەرخستنی ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی باشوو بکات.
ئاراس حهسۆ میرخان، ئهندامی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەی ڕووداو ی ڕاگەیاند: “بارزانی له كۆبوونهوهكهی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، داوای كردووە لهگهڵ حیزبهكانی دیكه رێکارێک بدۆزنهوه بۆ ئهوهی ریفراندۆمەکە ئەنجام بدرێت.
لە مانگی ڕابردوودا جارێکیتر بارزانی لە دیمانەیەکدا جەختی لەسەر سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردەوە و وتی: ئاواتی سەربەخۆیی لە ئێستادا لەگەڵ قەیرانی شەڕ دژی داعش و کەمکردنەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان و کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوڕوو بۆتەوە، بەڵام ئێمە پاشەکشە ناکەین و سەربەخۆیی بە مافی ڕەوای خۆمان دەزانین.
بارزانی وتیشی: بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی دەبێ لەگەڵ بەغدا رێک بکەوین و لێک تێگەیشتمان هەبێ لە نێوانماندا.
پێدەچێ لە رۆژانی داهاتوودا، بارزانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ سەرجەم پارتەکانی باشووری کوردستان بکا و لێژنەی تایبەت بە پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ڕابگەیەندرێ.