پاسکل سواری کورد بۆ دژایەتی مین، لە سەردەشت بۆ مەریوان ڕیکابی لێدا

0
1156

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بڵاو بۆوە لە ماڵپەرە خۆجێیەکان، ڕامان زاهیری، وەرزشکار و چالاکی مەدەن و هونەرمەندی سەردەشتی بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ مین و هەروەها وەک هەوڵێک بۆ پاکسازیی مین لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، گوند بە گوندی شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵات لە سەردەشت تا مەریوان، ڕکابی لێدا و پاسکلی هاژووت و سەردانی چەند گووند و قوربانیی مین ـی کرد.

ئەو سەفەرە لە شاری سەردەش ـەوە دەستی پێکرد و بانە، سەقز و سنەی گرتەوە و ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە مەریوان، کۆتایی پێهات.

ئەو چالاکییە هێماییە لە لایەن “ئەنجوومەنی لاوان”ـی سەردەشت کە ڕامان زاهیری ئەندامی ئەو ڕێکخراوە پلانی بۆ داڕێژراوە و مەودایەکی ٤٥٠ کیلۆمیتری لە خۆ گرتووە، لە میانەی ئەو سەفەرەدا ٤٠ نەمامی بەڕووی زاگرۆس لە لایەن ئەو وەرزشوانە کوردەوە چاندراوە.

ڕامان زاهیری لەو سەفەر و چالاکییەی خۆیدا سەردانی گووندەکانی زویران، نشکاش، گاگۆل، جووجەسازی کردووە و سەردانی قوربانیانی منین ئەو گووندانەی کرد.

لە گووندی نشکاش، زاهیری سەردانی گەشبین کەریمی، بێهنووش زیایی موقەددەم، خەبات کەریمی و زانا پاو، سینا دژئاهەنگی کرد و لە زویرانیش سەردانی ئاڵا خانم ـی کرد و هەروەها لە گووندی گاگۆل سەردانی کاکە کۆسارـی کرد و سکەیەکی بە خەڵات پێشکەش کردن.

شایانی ئاماژەیە، رۆژی ٢٦ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی،  بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوە لە نزیک پایگایەکی چۆڵکراو لە نزیک گوندی “نشکاش”ی مەریوان لە ئوستانی کوردستان ٣ کچ بە ناوەکانی گەشین کەریمی، بێهنووش موقەدەم و ئاڵا روبینا بریندار بوون.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، نزیک بە ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هیکتار لە رووبەری ٥ پارێزگاکانی ئازەربایجانی‌رۆژئاوا، سنە، کرماشان، ئیلام و خوزستان کە ١١٠٠ کیلۆمێتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ وڵاتی عێراق‌دا هەیە مینرێژکراوە و ماددەی تەقینەوەی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەی تێدا بەجێ ماوە.

11

111

1111

11111

111111

685675675

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.