بە گوێرەی هەواڵەکان، دۆینێ چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوەندی وەشانی ڕادیۆیەکی خۆجێی بەناوی ئارا ئێف ئێمی عاموودا کە دەگوترێ ڕادیۆیەکی سەربەخۆی کوردی بووە.
بە پێی دەقی ڕوونکردنەوەیەک کە بەڕێوەبەری ڕادیۆکە داوێتی، ناشێ ئەو هەڵکووتانە سەر ڕادیۆکە کاری چەکدارانی دەرەکی و داعش و یان هێزێکی تر بێ، چونکە خه‌نده‌قێك به چوارده‌وری عامودا هه‌ڵكه‌ندراوه و خاڵه‌كانی پشكنین له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه چاودێری ده‌كرێن.
بەرپرسانی رادیۆکە هۆکاری ئەو هیرش کردنە سەر ڕادیۆکەیان دەگێڕنەوە بۆ ڕووماڵ کردنی شەڕی قامیشلی لە لایەن ڕادیۆکەیانەوە کە لە حەوتووی ڕابردوودا لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی پ ی د و بەشار ئەسەددا پێکهات و دواتر بە نێوبژیوانی ئێران و حیزبووڵا و بە شیوەی خێڵەکی سوڵح کرا، لەمبارەوە سه‌فقان، كه هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی رۆژئاوای كوردستانه و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رادیۆی ئارتا ئێف ئێم-ه، گوتی: “چه‌كداره ده‌مامكدراوه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌دركاند، گوایه ئه‌وان له حاڵه‌تی شه‌ڕدان و رادیۆكهشتان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی شتی پڕوپووچه”.
حەوتووی رابردوو، له شاری قامیشلۆ، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای سووریا ده‌ستیپێكرد و رادیۆی ئارتا ئێف ئێم، كه رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له عامودا، رووماڵی سات به‌ساتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆكه‌ش، ئارتا ئێف ئێم، له ساتی شه‌ڕه‌كه‌دا، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاری له باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و به شێوازێكی سه‌ربه‌خۆییانه رووماڵی كردووه.
سه‌فقان ئاشكراشیكرد، وێڕای سووتاندنی رادیۆكه، چه‌كداره‌كان هه‌ندێك لاپتۆپی رادیۆكهیشیان بردووه و گوتی: “منیان به‌ره‌و گۆڕستانی عامودا راپێچكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنییان لێكردم ئه‌گه‌ر دووباره رادیۆكه ده‌ست به په‌خش بكاته‌وه”.
بەڵام پێدەچێ ئەو هەڵکووتانە سەر ڕادیۆیە نەتوانێ ڕێگری بکات لە خەباتی ئەو ڕادیۆیە و کارمەندەکانی، سیروان حاجی حوسێن، دامه‌زرێنه‌ی رادیۆی ئارا ئێف ئێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رادیۆكه گوتی: “به‌و كاره ترسنۆكانه له كاركردن راناوه‌ستین و ناترسین، له پێناو راگه‌یاندنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام نامانه‌وێت ژیانی كارمه‌ندانمان بخه‌ینه مه‌ترسی، بۆیه داوا له ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری ده‌كه‌ین، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی بكاته‌وه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش سزا بدات”