Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ماکێتی قەڵای سەردار گەڕێندرایەوە شوێنی خۆی

ماکێتی قەڵای سەردار گەڕێندرایەوە شوێنی خۆی

0
1237

پاش ئەوەی لە هەندێ ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی دزرانی ماکێتی قەڵای سەردار لە پاساژی شارەداری بۆکان بڵاوکرایەوە، ماکێتەسازەکە ڕایدەگەیەنێت: ئێستا ئەو ماکێتە گەڕێندراوەتەوە شوێنی خۆی.

کەماڵ عەزیزی ماکێت ساز خەڵکی شاری بۆکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی رۆژی کورد وتی: دوو مانگ لەوە پێش ماکێتی قەڵای سەردارم پیشکەش  کرد بە خەڵکی شارەکەم و بە هەوڵی و هیممەتی چەند دڵسۆزی شاری بۆکان لە پاساژی شارەداری داندرا داوام لە بەرپرسانی شار کرد کە بۆ پاراستنی ماکێتەکە دەوری بە شووشە بگرن، بەڵام کەمتەرخەمیان کرد.

1900080_1754869754747262_2660344232319834028_n

کەماڵ عەزیزی کە ماوەی مانگێکە رۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتووە و لە وڵاتی هۆڵەند نیشتەجێیە، لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: پێدەچێ ماکێتەکە بە فەرمانی نوێنەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان لە شوێنی خۆی لادرابێ، بەڵام پاش ئەوەی چەند کەسێکی دڵسۆز بەدواداچوونیان بۆ دیارنەمانی ماکێتەکە کرد، بە خۆشییەوە ئێستا گەڕێندراوەتەوە پاساژی شارەداری و بۆ پاراستینیشی دەوری بە شووشە گیراوە.
کەماڵ عەیزی پێشتر گلەیی ئەوەی لە بەرپرسانی شاری بۆکان کردبوو کە ئاوڕ لە کارەکانی نادەنەوە و هاوکاری ناکەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە وەک دەربڕینی ناڕەزایی، لە دوایین هەینی ساڵی ڕابردوودا ماکێتی تەختی سولەیمانی لە سەر چیای بەردە ڕەشی شاری بۆکان سووتاند.

کەماڵ عەزیزی هەتا کوو ئێستا ماکێتەکانی تەختی سولەیمان و قەڵای سەردار و مزگەوتی جامیعە و حەوزە گەورەی شاری بۆکانی درووستکراوە و لە زۆرەبەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ماکێتی لە شوێنە مێژووییەکان درووستکردووە.

12404621_1754864468081124_312541273_n 12431405_1754864508081120_628335206_n 12421700_1754864591414445_1338722927_n

12435670_1754864531414451_622215153_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕووسیە ڕاپۆرتی “لێبووردەیی ناونەتەوەیی” لەمەڕ سووریە ڕەد دەکاتەوە
بابەتی دواتربنەماڵەیەکی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان لە ئاوەکانی ئێژەدا خنکان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان