پیاوێک لە شاری مێهران کچەکەی خۆی کوشت

0
654

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو، لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، کێشە و دەمەوقاڵه لە نێوان پیاوێک و کچەکەی ڕوو دەدات و لە ئاکامدا، باوکەکە بە تەور دەدات لە کچەکەی خۆی و دەیکوژێت.

ئەو کچە تەمەنی ٢٣ ساڵە و لە لای سەریەوە چەند زەربەیەکی تەوەری بەرکەوتووە.

هەتا کوو ئێستا ناسنامەی ئەو کچە و هۆکاری کوشتنەکەی لە لایەن بەرپرسانی پەیوەنیداری حکوومەتی ڕوون نەبووتەوە.

شاری مێهران دووهەمین شاری پارێزگای ئیلامە لە ڕووی ڕێژەی حەشیمەتەوە و هەروەها یەکەمین شاری ئەو پارێزگایە لە ڕووی پانیاییەوە بە ئەژمار دێت کە زۆرترین سنووری هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە.

پێشتریش، لە شاری خۆی دوو کچ لەلایەن بنەماڵەکانیان لەژێر پاراستنی نامووسەوە کوژران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت