Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئایا یەکیەتی نیشتمانی دەبێ بە بەشێک لە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا

ئایا یەکیەتی نیشتمانی دەبێ بە بەشێک لە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا

0
2283

 فوئاد مەعسووم لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی “تەسنیم”ی سەربە سوپای پاسداران رایگەیاندووە: “پەیوەندیی ئێمە(یەکیەتیی نیشتمانی) لەگەڵ ئێران قۆباگ بە قۆناغ بەرەو پەیونەدییەکی ستراتیژی دەچێت”.

سەرکۆماری ئێراق گوتووشیەتی: “ئێستا و پێشتریش، ئێران یارمەتیی بەرچاوی ئێمەی کردووە و ئیمە خوازیاری پەیوەندیی هاوبەشی ستراتژین و لەلایەن ئێمەوە ئەوەی بۆ پتەو بوونی ئەو پەیوەندییە پێویست بێ، درێغی ناکەین”.

قسەکانی فوئاد مەعسووم لە کاتێکدایە کە حەیدەر عیابدی سەرۆکوەزیرانی ئیراق رۆژی شەممە بە فەرمی لە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیەوە لەمەڕ هەڵگیرسانی شەری نێوان ئێران و ئەمریکا بێ لایەنیی وڵاتەکەی راگەیاندووە.

وتەکانی حەیدەر عیبادی دوای ئەوە دێت کە بۆ یەکەمجار لەگەڵ داناڵد ترامپ سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەسەر مەسەلەی گرژیی نێوان ئەمریکا و  ئێران قسەیان کردووە.

هاوکات فوئاد مەعسووم بە هەواڵدەریی تەسنیمی سەربە سوپای پاسدارانی راگەیاندووە: “هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هاتنی قاسم سلێمانی بۆ ناو خاکی ئێراق‌دا نییە”.

هەڵوێستی فوئاد مەعسووم لەو بوارەوە جێگەی مەترسییە، کە دەوڵەتی نوێی ترامپ لە هەوڵی ئەوەدایە کە سپای پاسداران بخاتە ریزی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، کەلە ئەگەری جیبەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە هەر جۆرە هەڵسووکەوت و مامەڵە کردنێک بەرەوڕووی گەمارۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتەوە”.

مەعسووم لە بواری ئابووریشدا رایگەیاندووە: ” هەر پرۆژەیەک بە قازانجی ئێمە بێت بە رەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جیىەجێی دەکەین”.

وتەکانی فوئاد مەعسووم، سەرکۆماری ئێراق بە تەواوەتی لە پێچەوانەی هەڵوێستی حەیدەر عیبادی سەرکۆماری ئێراقدایە، کە بەگوتەی عیبادی: “دەوڵەتی ئێراق بەدوای بەرژەونەدیی نەتەوەیی خۆیەوەیەتی و بەشداریی لە هیچ کێشەیەکی نێونەتەوەیی و ناوچەییدا ناکات کە بۆ ناوچە و ئێراق کارەسات و ماڵوێرانیی بەدوای خۆیدا بێنێ”.

فوئاد مەعسووم لە بەشێكی دیکەی قسەکانی‌دا دەڵێت، ئەگەرچی ئێمە پەیوەندیی‌مان لەگەڵ ئەمریکاش هەیە، بەڵام نامانهەوێ ئەو پەیوەندیانە دژایەتیی لەگەڵ پەیوەندیی ئێمە و تاران هەبێ.

هەتا ئێستا روون نییە کە ئاخۆ یەکیەتیی نیشتمانی کە خۆی وەکوو دۆست و هاوپەیمانی ستراتیژیی رژیمی ئێسلامیی ئیران لە ناوچەکەدا پێناسە کردووە، دەبن بە بەشیک لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران یان وەکوو دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بێ لایەنیی خۆیان رادەگەیەنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبە هۆی تەقە لە بۆکان، کەسێک کوژراوە و دوو کەس بریندار بوون
بابەتی دواترشاعیر و وەرگێڕ و نووسەری کورد، رەسووڵ ڕەش ئەحمەدی کۆچی دوایی کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان