ڕۆژی کورد: سەرەڕای ئەوەی ڕێکەوتی 19ی پووشپەڕی 1395ی هەتاوی، نووسینگتەی موسیقیی وەزارەتی ئیرشادی دەوڵەتی ڕۆحانی ڕایگەیاندبوو کە لەمەبەدوا هێزە ئینتزامیەکان تەنیا پرسی ئاسایش و ترافیکی کۆمسێرتەکان کۆنترۆڵ دەکەن و خۆ لە پرسەکانی تری کۆنسێرت وەک پێدانی مۆڵەت و جۆری و چەندیی بەشداربووان هەڵناقوتێنن، وتەبێژی هێزە ئینتازمییەکانی ئێران دەڵێ ئەرکی ئێمە لە جێگای خۆیەتی و نەگۆڕاوە.
سەعید مونتەزیرەلمەهدی، وتەبێژی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی و لە هەمبەر بڵاو بونەوەی هەواڵی بڕیاری ئەو دواییانەی هەیئەتی دەوڵەت لەمەڕ کەمبوونەوەی ئەرکی پۆلیس لە کۆنسێرتە موسیقیەکان گوتی: “هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەرک و پێسپێراوی ئێمەدا پێکنەهاتووە و هەروەک ڕابردوو لەم بوارەدا چالاکین و ئەرکمان لەسەر شانە”.
پێشتریش پێش نوێژی شاری مەشهەد، لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕەخنەی لە بڕیاری نوێی ڕژیم لەمەڕ لاچوونی چاوەدێریی هێزە ئینتزامییەکانە لەسەر دام ودەزگای مۆڵەت پێدان بە کۆنسێرتەکان گرت و گوتی : “دەزگای دادوەری ئیزن نادات، ئێران ببێتە ناوەندی پەرەپێدان بە گەندەڵیی و بەڕەڵایی”.
نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی وێڕای هێرش بردن بۆ سەر ئەو بڕیارە کە ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ پێداچوونەوەی بۆ کراوە گوتی: “کەس مافی ئەوەی نیە پێش بە بوونی هێزە ئەمنیەتییەکان لە کۆنسێرتە مۆڵەت پێدراوەکان بگرێ و ئێمە ناتوانین لە هەمبەر فەساد و بەڕەڵایی و خوێڕیگەری بێ لایەن و هەڵوێست بین”.
ئەو دمەقاڵەی نیوان دەوڵەت و هێزە ئینتزامییەکان لە کاتێکدایە کە ماوهیهکه زهبروزهنگی ناوهنده ئهمنیهتییهکان له سهر هونهرمهندانی بواری موسیقی له ئێران و بەتایبەتی لەسەر هونەرمەندانی کورد زێدەی کردوه.
بەپێی هەواڵی “ڕۆژهەڵاتی ئازاد”، ئهو گوشارانه بۆ ئهوهن که ژنانی هونهرمهندی ژهنیار، یان گۆرانیبێژ چ به تاک یان کۆرس، له بهشداری له کۆنسێرتهکاندا بێبهش ببنو رێگه له چالاکی هونهرییان بگیردرێ؛ بهڵام کامکارهکان دهڵێن بهبێ بهشداریی خاتوونه گۆرانیبێژ و ژهنیارهکانیان هیچ چالاکییهکی هونهری له ئێران ناکهن.
هەروەها ماوهیهک ماوەیەک لەمەوبەر یهڵدا عهبباسی، کچه کوردی گۆرانیبێژی کوردی باکووری خۆراسان، بانگهێشتی فستڤاڵی موزیکی سنه کرابوو، بههۆی بێڕێزیی بهڕێوهبهرانی فستیڤاڵهکه هۆڵهکهی بهجێهێشت. یهڵدا عهبباسی گوتی دهمزانی ئهوانهی نایهڵن دهنگی گۆرانیبێژی ژن له ئێران بڵاوبێتهوه، له سنهش پێش به من دهگرن، بهڵام ئێمه به ڕەسمی بانگهێشتی فستیڤاڵێکی هونهری کرابووین که حکومهت خۆی بهڕێوهی دهبرد، بۆیه چووم. پێشکێشکردنی پارچه موسیقایهک لەلایەن خاتوو یهڵدا عهبباسی، چهند جار دهنگیان بڕی، ئهوهش ناوبراوی تووڕه کرد و هۆڵی فستیڤاڵهکهی بهجێهێشت.
هوشەنگ کامکار، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی موزیکی بەناوبانگی “کامکارەکان” کە ماوەیەکی گرووپەکە گوشارێکی زێدەتر لە جارانی لەمەڕ بەشداری کردنی خاتوونەکانی گرووپەکان لەسەرە، پێداگری لەسەر بەشداریکردنی خاتوونەکان لە کۆمسێرتەکانیاندا دەکاتەوە و لە لێدوانێكدا بۆ كاناڵی هەواڵی فەرهەنگ و هونەر، گرفتی گرووپی كامكارەكانی بۆ بەڕێوەبردنی كۆنسێرت لە شارە جۆربەجۆرەكانی ئێران بەم جۆرە باس كرد و گوتی: كێشەی ئێمە ئەوەیە كە ئەگەر ڕێكخراوەكانی شاری ئیسفەهان بیانەوێ 1 میلیارد دۆلاریش بە كامكارەكان بدەنو بڵێن وەرن كۆنسێرت بەڕێوە ببەن، ئێمە ئامادە نابین بێ سەبا و قەشەنگ و هانا بچینه سهر شانۆ. ئێمە خاتوونی ژەنیارمان هەیە، خاتوونی هاودەنگمان هەیەو هەر بۆیە هیچكات ڕێگە بەخۆمان نادەین ئەم ئازیزانە لە سەر سێن بێنینە خوارێ و بڵێین ئێوە مەچنەوە سەرێ با ئێمە پووڵهکەمان لە كیس نەچێ.”
کێشە و ئاستەنگ درووست کردن بۆ هونەرمەندانی موسیقا لە ئێران بە گشتی ولە کوردستان بەتایبەتی لە کاتێکدایە کە ڕژیمی ئێران لە مانگی پووشپەڕدا و بۆ کولاندنەوەی برینی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بۆ بۆش کردنەوەی هەستی نەتەوەیی لە ناو خەڵک کورددا و کشاندنەوەیان لە ناوەڕۆکی باسەکان و سەرقاڵ کردنیان بە حاشیەوە، کۆنسێرت بۆ کەسانێکی وەک عەدنان کەریم و ژەنیارانی کوردی باشوور دادەنێت کە ئەوەش بیزاریی چالاکنی سیاسی و خەڵکی ئاسایی کوردستانی ڕۆژهەلاتی لێدەکەوێتەوە و لە ئەنجامدا بۆ بەرگری کردن لەو پیلانەی ڕژیم کەمپەینێکیان بە ناوی (نا بۆ کۆنسێرت لە ئێستادا…) دانا و دوای ئەوەی کە عەدنان کەریم بە هیچ جۆر پێملی داواکارییەکانی ئەوان نەبوو، ئەنجا لە هەمبەری هەڵوێست گیرا و بە پێی هەواڵ و زانیاری لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات، لە هیچ کام لە شارەکان بەشدارییەکی ئەوتۆ لە کۆنسێرتەکەدا نەکراوە و ناچار ڕژیم کۆنسێرتەکەی بە جاش و سیخوڕەکانی خۆی تەژی کردۆتەوە.