Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست منداڵێکی پەنابەری سووریە لە تورکیە، تووشی پیریی لەناکاو بووە

منداڵێکی پەنابەری سووریە لە تورکیە، تووشی پیریی لەناکاو بووە

0
1089

نزیک بە پێنج ساڵ شەڕی ناوخۆ لە سووریە کە بە هۆی دەست تێوەردانەکانی ئێران و پشتیوانی لە ئەسەد، هەر دێت و درێژتر دەبێتەوە، جیا لە ماڵ کاولی و ئاوارەیی و کوشت و بڕین، ئاسەواری دەروونی و خەمۆکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە لە میدیاکانی تورکیەدا بڵاو بۆتەوە، کوڕێکی تەمەن ٨ ساڵانی سووری کە ئێستا لەگەڵ بنەماڵە ٥ کەسیەکەی لە شاری باتمان لە کوردستانی باکوور (کوردستانی تورکیە) دەژین، تووشی خەمۆکی و لە ئەنجامدا پیریی لە ناکاو بووە.

محەممەد عەبدوولمەجید، منداڵێکی ٨ ساڵانی سووریە کە بە جەستە و دڵ وڕوح و کردار و گوتنەکانی، تەنیا منداڵێکی ٨ ساڵانە، بە ڕواڵەت و دەم و چاو پیرەپیاوێکی تەواوە.

شەڕ و کوشتاری سووریە و بینینی دیمەنگەلی ناخۆش و تاقەت پڕووکێنی شەڕ، وای کردووە، محەممەد عەبدوولمەجید، لە تەمەنی ٨ سالاندا وەک پیرەپیاوێکی ٦٠ یان ٧٠ ساڵی خۆیا بکات و بنوێنێ.

ئەو پیری لەناکاوە وایکردووە کێشی محەممەد لە ٢٠ کیلۆگرەم زیاتر نەبێ و کێشەی پشوو کێشانیشی هەیە.

شیرین عەبدوولمەجید، دایکی محەممەد دەڵێ: کوڕەکەم لە پڕێک تووشی ئەو نەخۆشیە بووە و ئێستاش منداڵی تر سڵی لێدەکەنەوە و خۆی لێ دەبوێرن و کایر و یاری لەگەڵ ناکەن بۆیەش دایم دەگری و خەمۆکیەکەی زیاتریش بووە، هەوڵماندا لە سووریە چارەسەری پزشکی بۆ بکەین بەڵام نەبوو بۆیەش هاتووین بۆ تورکیە و هەموو هەوڵمان چارەسەری ئەو نەخۆشیەی ئەحمەد ـە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئابلۆقە ئابوورییە ناونەتەوەییەکانی سەر ئێران، پرۆژەی گازی نێوان ئێران و پاکستانیان ئیفلیج کردووە
بابەتی دواترکۆڕیادی محەممەد ڕەحیم خان ـی کورد لە ئابدانان، بەڕێوە دەچێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان