Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەڕڤانانی کورد لە گەمارۆی حەلەبدا یارمەتی چەکدارانی سەر بە ئێرانیان داوە

شەڕڤانانی کورد لە گەمارۆی حەلەبدا یارمەتی چەکدارانی سەر بە ئێرانیان داوە

0
1431

نووسینی: ساڵح حەمید-ئەلعەرەبیە

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە بۆ کوردی: ڕۆژی کورد

گەماورۆی شاری حەلەب تەنیا بە سەرکوتی  خەڵک لە لایەن هێزەکانی سووریە و هەبوون و بەشداریی فڕۆکەی ڕووسی و سپای پاسداران و میلیشیا شیعەکان تەواو نابێت، بەڵکوو بەڵگەکان باس لە هەبوونی پشتیوانیی شەرڤانانی کورد لە گەمارۆی حەلەب و یارمەتی دان بە “لیوای ئەلباقر” دەکەن کە لیوایەکی شیعەی سەر بە ئێرانە و زۆربەی چەکدار و ئەندامەکانی، شیعەی سووریان و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

لەو بارەوە ماڵپەڕی “تەقاریر ئەلحەرب” (بەڵگەنامەکانی شەڕ) لە بەشی فارسی، کە باس لە دەست تێوەردانی سەربازیی ئێران لە سووریە و عێراقی بە شێوەیەکی تایبەت بڵاو کردۆتەوە، چەند وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە  کە باس لە هەبوونی پشتگیریی شەڕڤانە کوردەکان لە میلیشیاکانی لیوای باقر لە ناوچەی “حەی ئەلشێخ مەقسوود” لە دوای کۆنترۆڵ کردن و گرتنەوەی ئەو باژێرە دەکات.

لە یەکێک لە وێنەکاندا کە ڕۆژی پێنج شەممە گیراوە، سەرۆکی لیوای باقر، حاجی خالید کە بە “ئەبووحەسەن” ناسراوە لە نێوان شەڕوانە ژن و پیاوە کوردەکاندا لە “حەی ئەلشێخ مەقسوود” ڕاوەستاوە و دەریدەخات کە ئەوانیش یارمەتی شەڕی گەمارۆدانی حەلەب دەکەن.

بەڵام لە وێنەیەکی تردا ئەبوحوسێن لەگەڵ سەرۆکی سپای قودسی ئێران، ژنرال قاسم سلێمانی دەبیندرێ کە لە پێکهێنانی لیوای باقر کە لە عەمەلیاتی شەڕی سووریە لە “ریف حەلەبی باشوور” و بەتایبەتی لە ناوچەی “تل ئەلکێبارە” بە دژی دژبەرانی سووریە بەشدار بووە، دەوری گێراوە.

ناکۆکیی بەرپرسانی ئێران لەمەڕ شەڕی سووریا

لە لایەکی ترەوە، سەعید جەلیلی، سەرۆکی پێشووی شۆڕای تەناهی نەتەوەیی ئێران لە لێدوانی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیدا باسی لە چوونە سەری ناکۆکیەکانی نێوان بەرپرسانی ئێرانی لەمەڕ بەردەوامیی یارمەتیی سەربازیی بەشار ئەسەد کرد، ئەو ناکۆکیەش بە هۆی درێژخایەن بوونی شەڕی ناوخۆیی سووریەیە.

جەلیلی کە ئەندامی مەجلیسی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی ئێرانە و لە هەمان کاتدا بە نیازە لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری لە ئیراندا وەک ڕکەبەرێکی ڕوحانی بێتە گۆڕەپانەوە، لە لێدوانی خۆی لە مزگەوتێک لە تاران گوتوویەتی: ناکۆکیی نێوان بەرپرسانی ئێران لەمەڕ شەڕی سووریە لە سەرەتاوە بوونی هەبوو و تا ئێستاش بەردەوامە.

  Download

Download2

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومنداڵێک لە سەقز حوکمی لەسێدارە درانی بەسەردا سەپێندرا
بابەتی دواترهەڵەی پزشکی، مەرگی هاووڵاتیەکی تری کوردی لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان