پەیامی لاوانی مانگرتوو لە برلین بۆ کوردانی خۆرهەڵات

0
662

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چالاکییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی تر بەردەوام بووە بەڵام تاکوو ئێستاش لە ناوخۆی ڕۆژهەلآت هیچ هەنگاوێک لەمبارەوە هەڵنەگیراوە و شەقامی کوردی تەواو بیدەنگە. ئەژمارێک لە گەنجانی کوردی خۆرهەڵات لەبەر دەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا مانیان لە خواردن گرتووە، ڕوو بە خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات لە ناوخۆ، نامەیەکیان بلاو کردۆتەوە.

دەقی نامەکە بەو شێوەیە:

داوایەک لە لایەن هاوڕێیانی مانگرتوو لە پێش نووسینگەی پەرلەمانی ئەورووپا لە شاری بەرلین بۆ هاونیشتمانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات:

کوردانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات هەر وەک ئاگادارن بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو ڕەوشتی تەندرووستیی بەڕێز کەبوودوەند و محەممەد عەبدووڵلاهی و زیندانیانی مانگرتوو لە مەترسی دایە، ئێمە  کارزان شەباهەنگ، کاوە شەریفیان و فەخرەدین فەرەجی  و پێشوا مووتیعی، ماوەی هەشت ڕۆژە بە شێوەی نافەرمی و سێ ڕۆژە بە شێوەی فەرمی بۆ پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانی بەڕێزان کەبوودوەند و عەبدووڵلاهی مانمان لە خواردن گرتووە.

   لێروە داوا لە ئێوه دەکەین لە ئاست پێشێڵکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی بێ دەنگ نەبن و بە شێوەیەکی ڕەواو مڕۆڤ دۆستانە، پشتیوانی لە داخوازییەکانی زیندانیانی سیاسی  بکەن.

berlin 1

berlin 3

berlin4

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.