به ده‌ستپێشخه‌ریی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور ، حیزب و لایه‌نه‌كانی چوارپارچه‌ی كوردستان پێكه‌وه بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٨ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی به به‌شداریی به‌شێكی به‌رچاو له نوێنه‌رانی حیزب و پارت و ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له بنكه‌ی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردن و باسكردن له سه‌ر به‌ڕێوه بردنی كۆڕ و سمیناری هاوبه‌ش له سه‌ر پرسه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه كه به ئیبتكار و ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ڕێز دارا ئه‌بووبه‌كر ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له فه‌ڕانسه به‌ڕێوه چوو ، باس له كۆمه‌ڵێك پرسی گرینگی كورد و كوردستان كرا .
پاش به‌خێر هێنانی به‌شداران له لایه‌ن به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ، ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسی لێوه كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به مه‌به‌ستی هاوكاری و پێكه‌وه كار كردنی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان ، نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕانسه ، مانگانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ده‌با تاكوو به هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگیه‌وه هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان یه‌ك ده‌نگ و به قورسایی زیاتره‌وه ڕێوڕه‌سم و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا به‌شێك له حیزبه‌كانی كوردستانی باشوور ، ڕۆژهه‌ڵات ، ڕۆژئاوا و باكوور به‌شدار بوون و ڕا و سه‌رنجی خۆیان له باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌ڕه‌وه‌چوونی بۆنه و موناسبه‌ته نیشتمانیه‌كان خسته ڕوو .
وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بڕیار درا له داهاتوویه‌كی نزیك دا كار بكرێ بۆ دروستكردنی كۆڕ و سێمینارێك بۆ ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان و له‌و باره‌وه هێز و لایه‌نه‌كان ڕایان وابوو كه كه‌سانێكی توێژه‌ر و لێكۆله‌ری مێژوویی و سیاسی ، له پێوه‌ندی به كۆماری كوردستان بانگهێشت بكرێن و به‌م شێوه‌یه یادید كۆماری كوردستان بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه بۆ ڕۆی ١٦ی مارس كه هاوكاته له گه‌ڵ ساڵیادی شیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ، سێمینارێكی تایبه‌ت به ژینۆ سایدی كورد ، به به‌شداریی كه‌سانی توێژه‌ر و شاره‌زا له پاریس به‌ڕێوه بچێ و باس له ژینۆسایدی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بكرێ و دواتریش كۆمیته‌یه‌كی حقوقی پێك بهێندرێ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ژینۆسایدی كورد به جیهانی بكرێ و له دادگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دا بخرێته به‌ر باس و ده‌نگی له سه‌ر بدرێ و به فه‌رمی بناسێندرێ .
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دا ئاماژه به‌وه درا كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ، ڕێوڕه‌سمێكی به شكۆ بۆ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه بچێ .
زۆرینه‌ی به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایان وابوو كه بۆ باشتر به‌ڕێوه چوونی ئه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمینار و بۆنانه ، پێویسته كۆمیته‌ی كاری جیاواز له بواره جۆربه‌جۆره‌كانی ، سیاسی ، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و ته‌داروكاتی پێك بێ و به‌م شێوه‌یه هێز و لایه‌نه‌كان بتوانن پێكه‌وه بۆ نیشاندانی سه‌نگ و قورسایی كورد به هاوبه‌شی كار و ئه‌ركه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن
پێویسته بگوترێ ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا به‌شدار بوو