ڕۆژی کورد: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، ڕاگهیهندراوێکی بڵاوکردهوه و تیایدا شههیدبوونی گهریلایهکی بهناوی ڕوونی ڕۆژههڵات ڕاگهیاند.
ڕۆژی کورد پێشتر لە هەواڵێکدا باسی شەهید کرانی ئەو گریلایەی بەو چەشنە بڵاو کردبۆوە: “ڕۆژی هەینی ١١ی پووشپەڕ لە دۆڵی دەرە، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، سێ جاشی ئەو ناوچەیە بە ناوەکانی سابیر خاڵخاڵ کە لە دەست بەسەر کردنی شەهید حوسێن سوبحانی، شەهیدی حیزبی دێموکراتدا کە دەست بەسەر و دواتر شەهید کرا دەستی هەبووە هاوڕێ لەگەڵ دوو جاشی تر بە ناوەکانی ساڵح شعری و حوسێن یاسە ناسراو بە حوسێنە کوچ کە هەر سێکیان جاشی خانەنشین کراون گەمارۆی پۆلێکی ٧ کەسی لە گریلاکانی پژاک ـیان داوە.”
ڕۆژی کورد هەروەها زانیاریی وردی لەمەڕ ئەو شەڕە بڵاو کردبۆوە و نووسیبووی: “لە کاتی گەمارۆکەدا یەکێک لە گریلاکان پێکراوە و لەلایەن هەندێک خەڵکی ناوچە بۆ باغێک بە ناوی باخی حاجی سالار لە مەیانەی سەر بە سەلاسی باوەجانی ڕاگوازراوە ئەوانەی تر ڕزگاریان بووە. سی جاشی ئاماژە پێکراو دواتر بە بێ سیم پەیوەندی بە پاسدار و جاشەکانی ترەوە دەکەن و هیزێکی زۆری ڕژیم دێتە ئەو ناوچە و گەمارۆی باخەکە دەدات.بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان، ئەو گریلایە کە بە هۆی گەمارۆی قورسی هێزەکانی ڕژیم و جاشەکانی ناوچە هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون شک نابا بە نارنجەک خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا شەهید بووە.”
یەڕکە پاش ماوەیەک لە ڕوودانی ئەو شەڕە، شەهید ىوونی ئەو گریلایەی خۆی ڕاگەیاند و گوتی: ” له ڕۆژی 29ی حوزەیرانی 2016 کاتێک یەکێک لە یەکینەکانمان لە ناوچەی سەلاس باوەجانی (جوانڕۆ-کرماشان) چالاکیان دەکرد، کەوتنە ناو کەمینی بەکرێگیراوان و جاشەکانی ڕژێمەوە و شەڕێک لە نێوانیاندا ڕوویدا.”
هەروەها یهرهکه ڕایدهگهیهنێت:” لە ئەنجامی شەڕەکەدا یەکێک لە هەڤالانی ئێمە بەناوی ڕوونی ڕۆژهەڵات بریندار دەبێت و یەک ڕۆژی تەواو لە مەرامبەر بەکرێگیراوانی ڕژێم بەرخۆدان دەکات، کاتێک کە بەکرێگیراوانی ڕژێم دەیانویست هەڤاڵ ڕوونی ڕۆژهەڵات دەستگیربکەن ئەو بە دوایین چەکێک کە بۆی مابوو بە ڕەوشتێکی فیداکارانەی ئاپۆییستی نارنجۆکەکەی لە ناو دەستی خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو”.
لە ڕاگهیهندراوهکهی یهرهکهدا هەروەها هاتووه:”هەڤاڵ ڕوونی لە خێزانێکی وڵاتپارێز لە گوندی بلجوکی سەر بە کوتولی پارێزگای ورمێ بەشداری ڕیزەکانی یەرەکە بوو، ئێمە وەکو یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهید ڕوونی دەکەین”.
ناسنامەی گەریلای شەهید بەم شێوەیەیە:
ناو و پاشناو: مەحمود شەریفی
ناسناو: ڕوونی ڕۆژهەلات
شوێنی لەدایکبون: کوتول
شوێن و کاتیشەهیدبون: 29ی حوزەیرانی 2016، جوانڕۆ- کرماشان