Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان کۆبوونەوەی ئۆباما و پوتین دوای شکست هێنانی دان و ستانەکانی لاورۆف و...

کۆبوونەوەی ئۆباما و پوتین دوای شکست هێنانی دان و ستانەکانی لاورۆف و کێری

0
1226

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە 15ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، باراک ئۆباما و ڤیلادیمێر پوتین لە قەراغ دانیشتنەکانی گرووپی 20 لە چین، پێکەوە دانیشتن.

مژاری ئەو دو سەرۆک کۆمارە لە دانیشتنەکەدا، قەیرانی سووریە بووە.

وتەبێژی شۆڕای تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا لەمبارەوە ڕایگەیاند: “ئەو کۆبوونەوەیە دوای شکست و هەرەس هێنانی وتووێژەکانی جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  و لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیە لەمەڕ قەیرانی سوریە، ئەنجام دراوە.

نید پرایز، لەمبارەوە گوتی: “ئوباما دانیشتنێکی ناڕەسمی لەگەڵ پوتین پێکهێناوە. چاوەڕوان دەکەین کە ئەمڕۆ دووشەممە و دوای کۆتایی پێهاتنی ئەو کۆىوونەوەیە، وردەکاریی زیاترمان لەمەڕ ناوەرۆکی دانیشتنەکە پێبگات”.

بەپێی هەواڵی ئەلعەڕەبیە و لە زاری یەکێک لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، وتووێژی کێری و لاورۆف لەمەڕ ئاشتی لە سووریە، سەرکەوتوو نەبووە و هەرەسی هێناوە”.

هەروەها بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەمبارەوە گوتوویەتی: “کۆبوونەوە و دان و ستانەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیە بە هۆی ناکۆکی قووڵی دوو لایەن و ڕوانگەکانیان، شکستی هێناوە”.

باراک ئۆباما، دۆینێ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە “تەنیا ڕێگای گەیشتن بە ئاشتییەکی جێگیر، دان و ستانە لەگەڵ ڕووسیە”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکوژرانی 18 کەس لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی سووریە
بابەتی دواترعەلی خامنەیی لە پەیامی حەجی ئەمساڵی خۆیدا باسی لە گۆڕینی دەسەڵات لە سعوودیە کردووە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان