“نەورۆزانە” نوێترین ئەلبوومی موسیقای “حسەین سەفامەنێش” گورانیبێژی کرماشانی گەیشتە دەست لایەنگرانی هونەری موسیقای کوردی. کاری دابەشکرای و میکس و مەسترینگی “نەورۆزانە” لە ئەستۆی “مێهرداد خاندڵ”بوو و هونەرمەند “ڕەسووڵ وەیسی” کاری دیزانی برۆشۆری ئەلبوومەکەی ئەنجام داوە.
شیعرەکان هەموو بە زمانی کوردی و بە ناوەڕۆکی نەورۆز و لە ریتمگەلی شاددا هۆندراونەتەوە و لە هۆنراوەکانی ” سەید یوونس هاشمی”ه . نەورۆزانە لە ٥ تراک بە ناوەکانی “چاوباز، چۆپی، سفید چووتگەر، بان زوڵفی تەڕی و شیلانه” پێکهاتووە.