Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کوردەکانی قەزوێن ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر بێ ڕێزی کردن بە کوردانی لەک،...

کوردەکانی قەزوێن ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر بێ ڕێزی کردن بە کوردانی لەک، دەربڕی

0
1119

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، کوردەکانی ناوچەی تارەمی سەرووی (تارم سوفلا)ی سەر بە باژێڕی قەزوێن، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر بێ ڕێزی کردن بە کوردانی لەک دەربڕی.

ئەو چالاکییە ناڕەزایەتییە لە گوندی “شیرین سوو” وە دەستی پێکردووە.

دەستەی بەڕێوەبەریی ئەم چالاکییە نامەیەکی ناڕەزایەتیان داوە بە کوردەکانی ئەو ناوچەیە و ئەوانیش لە ڕێگای واژۆکردنی ئەو نامە ناڕەزایەتییە، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر بێ ڕێزی کردن بە کوردانی لەک، دەربڕیوە.

دواتر ئەو نامە ناڕەزایەتییە لەلایەن کرێکاران چاوکانیی مس و زیوی گوندی زێی سەرووش واژوو کرا،  بەشێکی بەرچاو لە کوردانی لەک لەو چاوکانیە سرووشتیە کار دەکەن.

کوردانی ناڕازی بەهەڵگرتنی پلاکاردی هەڵگری درووشمی ناڕەزایەتی، دڵ ئێشیی خۆیان لەو بێ ڕێزییە ڕاگەیاند.

بەشێک لە درووشمی سەر پلاکاردی ناڕازییەکان بریتی بوون لە: “من لەکم”، “بێ ڕێزی بە کورد و لەک و لوڕەکان بە تووندی مەحکووم دەکەین”، بێ ڕێزی بە لەکەکان، بێ ڕێزی بە هەموو نەتەوەکانی ئێرانە”.

بڕیارە نامەی ناڕەزایەتیی جیا لە کوردەکان لە لایەن دێهیارەکانیشەوە واژۆ بکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتووێژ له‌ گه‌ڵ پەیام محەممەدی مافی مرۆڤ له‌ ئاستی جیهانیدا و به‌راوردێك له‌ گه‌ڵ ئێران”
بابەتی دواترئامانج و هەوڵە نهێنییەکانی پشت لەسێدارەدانی ٢١ زیندانیی کورد+بەڵگە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان