گەورەترین موزەخانەی هونەری، مێژوویی لە هەولێر ساز دەکرێت

0
780

دانیێل لیبس کیند، تەلارسازی نیویۆرکی، پلانی موزەخانەیەکی لە باشووری کوردستان ئامادە کردووە کە قولینچکەکانی ئەو بینایە تیژن و بە شێوەیەکی ئوڕۆیی و نوێ داڕێژراوە.

ماڵپەری (dezeen) لەمبارەوە بلاویکردەوە؛ ئەو موزەخانەیە، گەورەترین و سەرەکیترین ناوەندی هونەرەکانە لە کوردستانی عێراق کە مێژوو و نەریتی کوردەکانی تێیدا دەخرێتە بەر چاو.

کۆمپانیای لیبس کیند ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، بە فەرمی ئەو پرۆژەیەی ڕاگەیاند هەرچەند پرۆپاگەندەکانی ئەو پرۆژەیە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو بۆتەوە.

ئەو موزەخانە کوردییە لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

ستۆدیۆ لیبس کیند لەم بارەوە گوتی: ئامانجی ساز کردنی ئەو پرۆژەیە، ناساندنی کوردە بە جیهان و هەروەها بۆ نەوەکانی دواڕۆژ کە نەریت و کەلتوور و مێژووی خۆیان لە بیر نەکەن.

شایانی ئاماژەیە کە کۆمپانیای ستۆدیۆ لیبسکیند پێشتر پرۆژەگەلی بەناوبانگی وەک موزەی جوولەکەکانی برلین و موزەخانەی  میژووی سەربازیی درێدزینی ساز کردووە.

 مۆزەخانەکە لە نزیک قەڵای مێژوویی هەولێر هەڵکەوتووە کە رووبەرەکەی پازدە هەزار پێی چوارگۆشە دەبێت.

دیزاینی ئەو بیانەیە لە چوار فۆرمی هەندەسی پێکهاتووە کە ئاماژە بە چوار پارچەی کوردستانە و زاویەکەشی بە واتای رابردوو و داهاتوو دێت، کێشە قورسەکە بە واتای ئازاری قورسی (ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد) ە  وئەو هێڵەیش کە بەرەو ئاسمان بەرز بۆتەوە نیشانەی دەسەڵات و هێزە لە فەرهەنگی گەلی کورد و هەنگاونان بەرەو دواڕۆژێکی روونە.
لە نێوان هێماکانی ئەنفال و ئازادیدا هۆڵێکی کراوە هەیە کە شوێنێکی ئارامە و لە نێو دڵی بیناکەدا هەڵکەوتووە و چەندین سەرچاوەی شوێنەواری قەڵای هەولێر و شوێنەوارەکانی دەورووبەری هەولێر تێدا دەپارێزرێت وشوێنێکی کراوە و سەرنجڕاکێشە کە بیرهێنەرەوەی رووبار و چیا جوانەکانی کوردستانە.
لە مۆزەخانەکە شوێنی تایبەت بۆ پێشانگەی هونەری هەیە . هاوکات چەند هۆڵێکی کۆنفرانس، سەنتەری راهێنان و فێرکردن و ئەرشیڤی دیجیتاڵی لەخۆ دەگرێت و گۆڕەپانێکی کراوەی دەبێت بۆ حەسانەوە و سەردانی خەڵک و گەشتیاران.

hewler

hewler2

 hewler-333

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.