Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کۆماری ئیسلامی باس لە دامەزراندنی بنکەی مووشەکی لە سنوورەکانی کوردستان دەکات

کۆماری ئیسلامی باس لە دامەزراندنی بنکەی مووشەکی لە سنوورەکانی کوردستان دەکات

0
1232

ماوەیەکە کۆماری ئیسلامی جووڵەکانی خۆی لە سنوورەکانی نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور زۆرتر کردووە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ڕاگەیاندنەوەی خەباتی چەکداری لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە دواتر پارتی ئازای کوردستانیش ئامادەیی خۆی بۆ چوونەوە کوردستانی رۆژهەڵات و شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

جیا لە ڕاگەیاندنی چوار مانۆڕی تایبەت لە ماوەی چەند مانگی داهاتووە دا و هەروەها باس کردن لە پەیوەست ىوونی چەند خێلی بەلووچ بە هیزەکانی دەوڵەت، کۆماری ئیسلامی باس لە دامەزراندنی بنکەی مووشەکی لە سنوورەکانی نێونا کوردستانی خۆرهەڵات و کوردستانی باشوور دەکات.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئه‌رته‌شی ئێران 33 بنكەی مووشه‌ك هاوێژ و تۆپخانە لە شارەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر دەكات.

فەرماندەی لەشكری 28 ی پیادەی ئه‌رته‌شی ئێران لە ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕايگه‌ياند، یەكە تایبەتەكانی ھێزی پیادەی ئەرتەش و 33 بنكه‌ی مووشه‌ك هاوێژ و تۆپخانە لە شارەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر كراون.

بە وتەی ئەو فەرماندەیە، دامەزراندنی ئەو بنكه‌ و یەكە تایبەتانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانی دوژمنان و گرووپە تەكفیرییەكانە.

ئەمیر ئەبولفەزل بەزرگەری بە ھەواڵدەری فارسی گوتووە، لە شارەكانی سەقز، مەریوان و بانە، یەكەی تایبەتی ھێزی پیادەی ئەرتەشی ئێران لە ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان جێگیركراون.

چه‌ند ڕۆژێك له‌ مه‌وبه‌ر فەرماندەی ھێزی ویشکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، لە سنوورە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و عێراق، لەبه‌ر سه‌قامگیریی و ئاساییش یەكەی تایبەت دادەمەزرێنن، ھەرێمی كوردستانیشی بەوە تۆمه‌تبار كردبوو، كە توانای كۆنتڕۆڵی سنوورەكانی نییە و ئاماژەی بە سنورەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای ئێران كردبوو كە سنوورەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانن.

شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، شایەتحاڵێک لە شاری ڕەبەت بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە کە ژات ژمێر ٣ی ئێوارە، ٣ ترۆمبیلی هەڵگری مووشەک بە پێش چاوی خەڵکدا ڕاگوازراون بۆ سنوورەکان.

ئەو شایەتحاڵە هەروەها گوتیشی مەبەستی دەوڵەت لەو کارە دەنگدانەوەی هەواڵ و هەروەها ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی کوردستانە چونکە پێشتر ئەگەر کاری هاوشێوەیان کردبا لە شەودا دەیانکرد یان تەنانەت کارەبای شوێنەکان بە گشتی دەپچڕێندراون بەڵام ئەو جارە بە پێش چاوی خەڵکدا و بەوپەڕی ئامادەکارییەوە ئەو کارەیان کرد.

شایانی باسە کە لە ماوەی نەورۆزی ئەمساڵ تا ئێستا میدیا و ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکانی سەر بە ڕژیم بە شیوەیەکی چڕ و پڕ دەستیان کردووە بە پروپاگەندا بە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە هەڵایسێنەری شەڕ لە کوردستانی ئیرانی دەناسێنن و چەندین وتووێژیان لەگەڵ جاشەکان و کەسانی تر کردووە کە تێید باس لە بکوژی و ئاژاوەگێڕی پێشمەرگەکان و حیزبە کوردییەکان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودۆخی زیندانیانی سیاسی لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژ لەگەڵ هادی عارفی
بابەتی دواترتورکیە: مەحکووم کردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵلای لوبنان لە لایەن کونفرانسی ڕێکخراوی ئیسلامییەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان