Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ مستەفا هیجری: پێشمەرگە تەنیا یەک دوژمن دەناسێ ئەویش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە

مستەفا هیجری: پێشمەرگە تەنیا یەک دوژمن دەناسێ ئەویش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە

0
1356

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوای شەهیدبوونی پۆلێک لە پیشمەرگەکانی حدکا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا  داوا لەو چەکدارانە و هەموو ئەو کوردانە دەکا، کە لە دژی جوڵانەوەی کورد خزمەت بە ڕێژیم دەکەن، چەکی خەیانەت بە گەل و نیشتمان فڕێ دەن، ئەگینا هێزی پێشمەرگە و خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێری کوردستان نایانبەخشن و درەنگ یا زوو بەرپرسیار دەبن لە بەرانبەر درێژەدانی کردەوە دژی مرۆڤانەکانیان .
مستەفا هیجری سەبارەت بە چوونەوەی پیشمەرگەکانیان بۆ نێو خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: “ئەوان کۆترەکانی ئاشتین کە پەیامی برایەتی و یەکسانیان بۆ هەموو دانیشتوانی کوردستان پێیە، ئەوان ئەو هێزەن کە هاتوون تا دەست لە دەستی ئێوە خەباتی شاخ و شار لێک گرێ بدەن، خەبات بۆ مرۆڤایەتی و ژیانی سەربەرزانەی سەردەمیانە، کە لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵدا ڕامان گەیاند”.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدرێژەی پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت:” بە پێویستی دەزانین ڕوو بکەینە هەموو ئەو کەسانەش کە بە هەر هۆیەک چەکی ڕێژیمیان پێیە، یان بە هەر شێوەیەکی دیکە لە دژی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی خەباتکار لە پێناو ئامانجە چەپەڵەکانی ڕێژیم هەڵسوورن، پەیامی ئێمە بۆ ئەو کەسانەش ئەوەیە کە: پێشمەرگە تەنیا یەک دوژمن دەناسێ ئەویش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە کە هەموو مافەکانی ئەو گەلە و لەپێشدا مافی ئەو کۆمەڵە کوردانەی پێشێل کردووە کە بە چەکدار کردنیان پیلانی کورد بە کورد بەکوشت دان بەڕێوە دەبا و، لە بەرچاو خەڵکی کوردستان سووک و بێ‌بایەخیان دەکا، ڕێژیمێک کە هەلوومەرجێکی وای بۆ کورد پێکهێناوە ژمارەیەک لەوان لە پێناو پەیدا کردنی نانێکی سەرشۆڕی بۆ خۆیان و منداڵەکانیان ئامادە دەبن دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە، ڕۆڵە خەباتکارەکانی هاونەتەوەی خۆیان سوور بێ.”
مستەفا هیجری داوا لەو کۆمەڵە چەکدارانە و هەموو ئەو کوردانە دەکا، کە لە دژی جوڵانەوەی کورد خزمەت بە ڕێژیم دەکەن، تا درەنگ نەبووە، چەکی خەیانەت بە گەل و نیشتمان فڕێ دەن و دەست لە خەیانەت بە نەتەوەی خۆیان هەڵگرن و، نەفرەت بکەن لەو نانەی بە قیمەتی ڕشتنی خوێنی خەباتکارانی کورد پەیدای دەکەن.”

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: “ئێمە لە سەرەتاکانی پاییزی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویش لەو ڕاستایەدا پەیامێکمان بەو کەسانە دا و، دڵنیامان کردنەوە ئەگەر چەکی خەیانەت فڕێ بدەن و دەست لە کردەوە دژی نەتەوەییەکانیان هەڵگرن، پێشمەرگە دوژمنایەتی ئەوان ناکا، ئێستاش ئێمە بە ناوەڕۆکی ئەو پەیامە وەفادارین و داواتان لێ دەکەین بگەڕێنەوە ڕیزی خەڵک با هەموومان شان بە شانی یەکتر ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕێژیم داماو و ڕیسوا بکەین، یان لانیکەم لە بەدوا دا گەڕانی پێشمەرگە و چاوساغی کردن بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و هێرش کردن بۆ سەر پێشمەرگە خۆ بپارێزن، لە غەیری ئەوەدا دڵنیا بن هێزی پێشمەرگە و خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێری کوردستان ناتانبەخشن و درەنگ یا زوو بەرپرسیار دەبن لە بەرانبەر درێژەدانی کردەوە دژی مرۆڤانەکانتان”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکاوە بەهرامی: سوپای پاسداران هەندێ لە پێشمەرگەکانی بەدیلی شەهید کردووە
بابەتی دواترکاوە بەهرامی: هەتا درەنگ نەبووە بگەڕێنەوە باوەشی گەل
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان