سیمیناری” توندوتیژیی کۆمەڵایه‌تی و رێکاره‌کانی نه‌هێشتنی لە مەریوان بەڕێوەچوو

0
787

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە مەریوانەوە، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ سیمینارێکی له ژێر ناوی “توندوتیژیی کۆمەڵایه‌تی و رێکاره‌کانی نه‌هێشتنی” بەڕێوە برد.

ئەو سمینارە لەگەڵ پێشوازیی بەرچاو و بەرینی چین و توێژەکانی خەڵکی گوندو شاری مەریوان ڕووبەڕوو بوو.

لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان ڕایگەیاندووە بەپێی پێویستیی کۆمەڵگا، بە پێی هەل و توانای خۆیان، ١٥ڕۆژ جارێ سیمینارێک بەڕێوە ببات.

ڕیزی پڕۆگرامی سیمینارەکە بریتین لە: خوێندنەوەی پەییامی ئەنجومەن/ فاتێح مستەفایی – وتاری ڕێزدار دوکتور حسەین محەمەد زادە(کۆمەڵناس) هۆکارەکانی کۆمەڵایەتی درووست بوونی توندو تیژی. – پێشکەش کردنی مۆسیقا/ کاک شۆڕش سەعیدزادەو کاک هۆزان کەریمی – وتاری ڕێزدار دوکتور مەحیەدین محەمەد خانی(دەروونناس) هۆکارەکانی دەروونی درووست بوونی توندو تیژی.

لە لایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڕێکی خوێندنەوەی شیعر و چیرۆک لە مەریوان بەهۆکاری دەستێوەردانی بەرپرسانی ئوستانی کوردستان هەڵوەشێندراوە.

ئەو کۆڕە بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە، ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی “ڤەژین” لە مەریوان بەڕێوە بچێت.

هەواڵی گەیشتوو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە جێگری فەرهەنگی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو ئوستانەبە تەلەفوون پێشی بەو کۆڕە گرتووە.

کۆڕی “بەرخۆدانی خەیاڵ” کە بە بڕیاری جەلال قەلعەشاخی هەڵوەشاوە ڕاگەیندرا، نزیکە بە مانگێکە لەلایەن ناوەندی “ڤەژین” و چالاکانی ئەدەبی و هونەری مەریوانەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە بۆکان تووندوتیژی و پێکدادان هاتە ئاراوە/ڤیدیۆ
بابەتی دواترجوانێگ کورد جوور خوێندکار نموونەێ ئێران هەڵوژێریا