Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو لاوی بانەیی و مەریوانی بەهۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕی

دوو لاوی بانەیی و مەریوانی بەهۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕی

0
1202

رۆژی کورد: دوو هاووڵاتیی کوردی خەلكی شارەکانی بانە و مەریوان لە دوو ڕووداوی جیاجیادا و بەهۆی کەوتنە سەر مین،  کەمئەندام بوون.

ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەلکی گوندی دووپلوورەی سەربە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی پەڕی.

ئەو لاوە کوردە هەبووکە لە نەخۆشخانەی بووعەلی شاری مەریوان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و لە قولاپە بەرەو خواری لاقی ڕاستەی لەو ڕووداوەدا پەریوە.

 هۆشیار سایە میری، یەکێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی بووعەلی لە مەریوان ناوی ئەو لاوەی (م، ڕ ) تەمەن ١٨ ساڵ، ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە لاوێکی خەڵکی گوندی نێراوانەی سەربە شاری بانە لە بەشی ئارمەردە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی چەپەی لەدەست دا.

ناوی ئەولاوە کوردە  سیروان مستەفایی ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیاوگۆڵی کوێستانی، ڕووی لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی خۆیان کردبوو.

لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە لەماوەی ٢٧ ڕۆژی ڕابردوودا لە چوار پارێزگای  کرماشان، سنە، ئیلام و ورمێ ٦ هاوولاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین، کەمئەندام بوون.

بەپێی ئامارەکان، لە سەدا ٣٧ی ئەو کەسانەی تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین دەبن، منداڵانی تەمەن ژێر ١٥ ساڵی دانیشتووی گوندەکانن کە لەکاتی یاریکردن لە دروبەری گوندەکانیان تووشی رووداوی تەقینەوەی مین دەبن.

ئاماری بەشێک لە ڕووداوەکانی مین لە کوردستانی خۆرهەڵات لە شەش مانگی ڕابردوودا :

  •  ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوە، ٧ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی قەسری شیرین، بەهۆی کەوتنە نێو کێڵگەی مین بەکوشت چوون.
    دەگوترێ ئەو ڕووداوە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جاددەی خوسرەوی لە ناوچەی “قەڵای سەوزی” هاتۆتە ئاراوەو زیان بەر مەڕوماڵاتی هەوارچییەکی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.
    – ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی،  پێش ئێستاش شوانکارەیەکی کوردی خەڵکی قەسری شیرین، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا، کەوتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی پەڕی.
    – لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئێستا کرێکارێکی تەمەن ٢٢ سڵەی شارەوانیی مەهاباد بەناوی پژمان حوسێنی و کوڕی عوسمان لەکاتی کار کردن لە چیمەنی نێو شەقامی ساحلیی مەهاباد، تووشی برینداری بوویەوە.
  • – ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا.
  • لەکاتی هێرشی سوپای پاسداران بۆ ناوچەکانی کوردستان، لە قووڵایی خاکی کوردستاندا دەوروبەری شار، گوند و پایەگاکانیان مین‌ڕێژ کرد و پاش دوو دەیە لەو هێرشەی سوپای پاسداران، هێشتا مینە چێندراوەکان هەڵنەگیراونەتەوە و ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد لە شار و گوندەکان دەبنە قوربانی.
  • ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵان، لەکاتی لەوەڕاندنی تاقە مانگاکەیدا، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لەژێر لاقی مانگاکەیدا، تووشی مەوج گرتوویی بووە. ناوی ئەو ژنە تەمەن ٥٩ ساڵەیە، حەمیدە راسەن ڕاگەیاندراوە، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونامەیەکی دەستنووسی مامۆستا هەژار موکریانی
بابەتی دواترژینۆسایدی نەغەدە و دەلاقە ڕوانینێکی جیاواز

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان