Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شارەکانی کوردستان لەبەر مەترسی خۆپیشاندان، میلیتاریزە کران

شارەکانی کوردستان لەبەر مەترسی خۆپیشاندان، میلیتاریزە کران

0
864

هیزەکانی ڕژیم بە هۆی ترس لە نیشاندانی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان بۆ پشتگیری لە محەممەد سدیق کەبوودوەند و زیندانیانی تری سیاسیی کورد، بەشێک لە شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتیان میلیتاریزە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، بە هۆی ئەوەی کە بەپێی بانگەوازیی کەمپەینی “تا ئازادیی کەبوودوەند”، بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان، کات ژمیر ٦ی ئێوارە لە شارەکانی کوردستان و لە شوێنی دیاریکراو، مانگرتنی ناڕەزایەتی وەڕێبخورێ، بەڵام ئەو مانگرتنە بە هۆی دۆخی ئەمنیی تووند کە لە لایەن ڕژیمەوە گیرابۆ پێش، بەڕێوە نەچوون.

لە سێ شاری سنە و مهاباد و مەریوان هەواڵەکان باس لە میلیتاریزە کردنی شار و شەقام بە هێزە جلک شەخسییەکان دەکەن.

 شایەتحاڵان لە شاری مهابادەوە دەڵێ، لە شاری مەهاباد تەواوی هێزە ئەمنییەکان ڕژابوونە سەر شەقام  و هەرچەند بە ڕواڵەت دیار نەبوون بەڵام خەڵکی شار بەپێی ئەزموونی درێژخایەن لەمبارەوە بە باشی دەیانناسینەوە و دەیانزانی کوێ هیزی تێخزێندراوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد ئەمڕۆ هێزەکانیی ئیتلاعاتی سپا ، هێزی ئیتاعات و ئەمنی ئینتزامی، هێزی ئیتلاعاتی کشوەری بەتەواوی و بەتایبەتی لە دوو شاری سنە و مهاباد لە ئامادەباشی دا بوون و لە ناو بازاڕ بەرچاو بوون.

لە شاری سنەش بە هەمان شێوە هێزەکانی ڕژیم تەواوی شار و بەتایبەت پارکی کورد و دەورووبەریان میلیتاریزە کردبوو.

شایانی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ و لە ٢٩ هەمین ڕۆژی مانگرتنی محەممەد سدیق کەبوودوەند و بە هۆی ئەوەی کە ناوبراو ئامادە نەبوو مانگرتنەکەی بشکێنێ، سەرلەنوێ گێڕایانەوە زیندانی ئێڤینی تاران و ئەوەش مەترسی زیاتر بۆ سەر گیانی ناوبراو و دوور لە چاوی میدیا و خەڵک و ناوەندە ناونەتەوەییەکان، زیاتر دەکات.

هەروەها لە شاری مەریوان و بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ڕۆژی کورد، لە هەر چەند میتر دوو مەئموور بە باتووم و چەکەوە داندرابوون، شایانی ئاماژەیە کە ئێوارەی ١٥ی جۆزەردان زیاتر لە ٣٠ کەس لە چالاکانی شاری مەریوان، لە پارکی شانۆ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان بەو دۆخە دەربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند جارێکیتر لە هەولێر گردبوونەوە ئەنجام دەدرێ
بابەتی دواتروریا ماملێ: ئەمڕۆ کەبودوەند هێمای یەکڕیزی و یەکڕەنگی ڕۆژهەڵاتە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان