لە دوای میلیتاریزە کردنی شار و گوندەکانیپارێزگای ورمێ، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، گووندی قوڕووچای ـش میلیتاریزە کرا.
ڕۆژی کورد: ئێوارەی رۆژی شەممە، ٢٩ جۆزەردان، ناوەندە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە كاتژمێر٧ی ئێوارە لە گەورە دێی قوری چیا حكومەت نیزامی راگەیەندراوە و بە وردی هاتووچۆی شارۆمەندان بە تایبەت لاوانی ناوچەكەیان کۆنترۆڵ کردووە
هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەزیەت و ئازاری شارۆمەندانی ناوچەكەیان داوە و بەردەوام لاوانیان بانگهێشت کردووەو لێپرسینەوەیان لە گەڵ کردوون.
میلیتاریزە کردنی گووندی قورڕووچای لە حاڵێکدایە کە خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات دەستی پێکردۆتەوە و جمووجۆڵە سەربازییەکان لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامن.
لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای شارەکانی کامیاران و مەریوان سەردانی گوندەکانیان کردووە و داوای هاوکاریان لەمەڕ هاتووچووی پێشمەرگە لێکردوون.
هەندێک سەرچاوە میلیتاریزە کردنی گووندی قوڕووچای بە مەبەستی پێش گرتن لە چالاكی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، ئەنجام دراوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر هەروەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هاوڕێ لەگەڵ هیزیکی زەبەلاح چووبووە ئەو گوندە و هەڕەشەی لە بنەماڵەی حوسێن پەناهی کردبوو کە ئەگەر کوڕەکەیان “ڕەفیق حوسێن پەناهی” واز لە کاری سیاسی نەهێنێت و لە کۆمەڵە نەچێتە دەر ئەوا ناچاریان دەکەن کوردستان بەجێ بهێڵن.