٢٨ ساڵ لەوەی پێش و بە دەستووری ڕژیمی بەعس لە کوردستانی باشوور و بە پێی سوورەتێکی قورئان (کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان) بە ناوی سوورەتی “ئەلئەنفال”، کورد لە کوردستانی باشوور ئەنفال و کۆمەڵکوژی کران.
کۆمەڵکوژی ئەنفاللە ١٩٨٦دەستی پێ‌کرد و لە ١٩٨٩ کۆتایی پێهای و بەسەرکردایەتی علی حەسەن مجید (خاڵۆزای سدام حسین بوو لە خانووەکەی دەژیا لە تکریت) ئەنجام درا و بۆ کۆمەڵ کوژی ئەنفال سوودیان لە هێرشی سەر زەوی و موشەك و ڕێکخراوە وێرانکەرەکان و دەربەدەرکردنیان و دەستەی فیشەك هاوێژەکان و چەکی کیمیایی وەرگرت، مەجید کە نازناوی علی کیمیای بوو ڕابەری بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییەی دەکرد.
خوێنکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان لە ساڵیادی ئەو کارەساتە و ژینۆسیدەی نەتەوەی کورد، بەیاننامەیەکیان دەرکرد کە دەقی بەیاننامەکە وەک خۆی لە خوارەوە دێت.
** ئه‌نفال، سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک **
به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی زانستگه‌ی “په‌یام نووری” مه‌ریوان
بۆ 28مین ساڵیادی تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفال
ڕۆژی 14ی ئاوریلی 2016ی زایینی، 28مین ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا تێپه‌ڕی، که له لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی ڕووخاو، به‌سه‌ر گه‌لی کورد له باشووری کوردستان، ئه‌نجامدرا و ده‌یان هه‌زار که‌س زیندووبهچاڵ کران و هه‌زارانی تریش، ئێستایش بێسه‌روشوێنن. شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال له 8 قۆناغدا جێ به‌جێ کران که پێشتر پیلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو، تاکوو له ئاکامیدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بسڕیه‌ته‌وه. 4500 گوند و شار و شارۆچکه له لایه‌ن هێزی سه‌دام و عه‌ره‌به‌کانه‌وه، کاول و وێران کران و 182هه‌زار کوردی بێ‌تاوان، شه‌هید کران. هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار کورد، ئاواره‌ی بیابانه‌کان و سنووره سه‌پێندراوه‌کان کران. له‌م هێرشانه‌ی به‌عسدا بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له باشووردا، ڕژیم سه‌دان جار له چه‌کی ڕێپێنه‌دراو و کیمیایی له دژی خه‌ڵکی سڤیل چێژی وه‌رگرت و ده‌ستی به کۆمه‌ڵکوژییه‌کی به‌ربڵاو کرد؛ به‌ڵام له‌م قڕکردنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، ده‌نگی هیچ وڵاتێکی جیهان به‌رز نه‌بووه‌وه و لافوگهزافلێدهرانی مافی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یاندنی ژینۆساید له دژی کورد، دووره‌په‌رێزییان کرد.
قسه‌یه‌کی کۆن و نه‌سته‌ق له نێو کورد بوونی هه‌یه که ده‌ڵێت: ((جگه‌له کێو و کوێستان، که‌سێک هاوڕێی ئێمه نییه)). له ڕاستیدا، خه‌ڵکی جیهان زۆر دره‌نگ ئاگادار بوونه‌وه، کاتێک که سه‌رده‌م له دوای سه‌رده‌م و داگیرکردن له دوای داگیرکردن، کورد، ئه‌م یه‌که‌م گه‌له‌ی ناچارکرد که بڕۆنه قووڵایی کوێستانه‌کانیان و پارێزگاری له زمان و فه‌رهه‌نگ و به‌ره‌ی داهاتوویان بکه‌ن. خۆشاردنه‌وه له نێوان تاریکییه‌کانی مێژوودا و به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ری زوڵم و زۆردا، بووه به شێوازێک له ژیانی کورده‌کان.
سه‌رده‌مێک که “سه‌دام حوسه‌ین”، ده‌ستی به کۆمه‌ڵکوژیی کورد کرد، شه‌پۆلێک له دڕندایه‌تی و تۆقاندنی، هه‌نارده‌ی گۆشه و که‌ناری جیهان کرد و بووه هۆکارێک که پرسیارێکی گرنگ له مێشکی خه‌ڵکی دونیا سازبکرێت که: (کورده‌کان کێن؟!) بۆ زۆرێک له جیهانییان، ناسینی کورد، له کاره‌ساتی “هه‌ینیی ڕه‌ش” ده‌ستی پێ‌کرد؛ له مانگی مارسی 1988دا، سه‌دام حوسه‌ین، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کرد و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کدا 5 هه‌زار که‌سی شه‌هید کرد و له درێژه‌ی بۆمبباران و کیمیابارانه‌کانی تری‌دا، له چه‌ند ڕۆژدا گیانی 7 هه‌زار کوردی تری گرت. هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا شاری کوردنشین نه‌بوو که سه‌دام کیمیابارانی کرد، به‌ڵام دڕندانه‌ترینیان بوو، که ئێستایش میراتی به‌جێماوه و ئه‌م شاره‌ی کردووه به هێمایه‌ک له دڕندایه‌تیی سه‌دام و به‌عسی فاشیزم. سه‌دام تێده‌کۆشی ڕه‌گه‌زی کورد له‌نێوببات و له‌سه‌ر زه‌وی بیسڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتوو ببێت.
ئێمه خوێندکارانی زانستگه‌ی په‌یام نووری مه‌ریوان، له 28مین ساڵیادی تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفالدا، سه‌ری ڕێز و نوازش داده‌نوێنین بۆ یادی 182هه‌زار شه‌هیدی کوردستان؛ هه‌روه‌ها داخوازیی ئه‌وه‌مان هه‌یه که حکوومه‌تی ئێراق، قه‌ره‌بووی گیانی ئه‌م شه‌هیدانه، بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان و کوردستان، بکاته‌وه، هه‌رچه‌ند به هیچ شێوازێک ئه‌م برینه قووڵه سوکنا نابێته‌وه. هه‌روه‌ها زۆرێک له تاوانبارانی ئه‌نفال له جاش و ئه‌فسه‌رانی تر، هێشتا محاکه‌مه نه‌کراون و به‌شێکن له به‌ڕێوه‌به‌ران و کارفه‌رمایان، که ده‌بێ له زووترین کاتدا سزا بدرێن. هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نین که: بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفالێکی تر له لایه‌ن داعش و هاوپه‌یمانانیه‌وه له دژی گه‌لی کورد، پشتیوانیی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌له‌که‌مان له باشوور و ڕۆژاوا و باکوور ده‌که‌ین؛ تا کوردێک مابێت، کوردستان هه‌ر ده‌مێنێت.