Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وڵامی ئیتلاعات بۆ محەمەد نەزەری: دەبێ حیزبی دێمۆکرات چارەسەریت بۆ بکات

وڵامی ئیتلاعات بۆ محەمەد نەزەری: دەبێ حیزبی دێمۆکرات چارەسەریت بۆ بکات

0
1163

رۆژی کورد: وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای دژایەتی کردنی محمەد نەزەری بۆ راگواستنی ئەو زیندانییە سیاسیە بۆ زیندانی زێدی خۆی، بۆ ناردنییشی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانیش رێگریی لێ دەکات.

محمەد نەزەری بەپێشینەترین زیندانیی سیاسیی کورد لە ئێران کە هەنووکە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگیراوە، سەرەڕای ئەوەیکە تووشی نەخۆشیی قوڕگ و ئازاری مل و پشت بووە و هاوکات پزیشکانی ناو زیندان رەزامەندییان لەگەڵ ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان دەربڕیوە، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات دژایەتیی ناردنی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە بۆ دەرەوەی زیندان دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بە هەواڵنێری رۆژی کوردی راگەیاند: پزیشکانی بێهداریی زیندان بە محەمەد نەزەری‌یان راگەیاندووە کە پێدەچێت نەخۆشییەکەی “اسپوندیلوز” بێت، کە جومگەکانی پشت و ملی سواونەتەوەو ئازاری مل و پشتی و هەروەها قوڕگیشی لێ کەوتۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی کە هێزە ئەمنییەکان بە محەمەد نەزەرییان راگەیاندووە: “دەبێ حیزبی دیمۆکرات چارەسەرییت بۆ بکات و ئێمە بەرپرسی نەخۆشیی تۆ نین”.

محەمەد نەزەری لە ماوەی رابردوودا و لە دیمانەیەکدا بەداخبوونی خۆی لە داخ لە دڵبوونی وەزارەتی ئیتلاعات بە نیسبەت خۆی و حیزبی دێمۆکرات راگەیاندبوو کە وەک خۆی باسی کردبوو لە گەڵ بچووکترین داخوازییەکانیشی دژایەتی دەکەن.

محمەد نەزەری زیاتر لە نیوەی تەمەنی خۆی لە زیندانی ریمی ئیسلامیی ئێراندا تێپەڕ کردووە، هەتا ئێستا چەندین جار وەزارەتی ئیتلاعات ئازادیی ناوبراوی بۆ پیشمانبوونەوەی ئەو لە ئەندامەتی حیزبی دیمۆکراتدا گەڕاندۆتەوە، بەڵام ئەو هەموو جارێک ئەندامەتیی خۆی لە حیزبی دیمۆکراتدا بە گەورەترین شانازییەکانی خۆی لەقەڵەم داوە.

ئەو چالاکە سیاسیە کوردەی خەڵکی سایین قەڵا کە لە تەمەنی ٢٢ ساڵی‌دا لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا و لە دادگایەکی ٢٠ خولەکیدا حوکمی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوەو ساڵی ٧٨ حوکمەکەی بە زیندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولاوێكی ١٩ ساڵه‌ به‌ گولله‌ی هێزی ئینتزامیی رژیم له‌ سه‌ر شه‌قام كوژرا
بابەتی دواتررێکخراوێکی مافی مرۆڤ: “لە ٧ مانگدا ٢٥٠ کەس لە ئێران ئێعدام کراون”
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان