ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، زیاد له ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی بێكاركراوی به‌شه نه‌وتییه‌كانی شاری بیجاڕ و كه‌مانكوه، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە به‌رامبه‌ر پارێزگاریی ڕژیم له ئیلام کۆبوونەوە و، خوازیاری پێدرانی هه‌قده‌ست و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كارەکانیان بوون.
ئەو كرێكارانە وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لە تێپەڕبوونی زیاتر لە چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر ده‌ركرانیاندا،ده‌ڵێن به‌رپرسانی شیركه‌تی ناوچەیی ڕۆژئاوا هیچ بایه‌خێك به هه‌قده‌ست و مووچەی دواخراوی كرێكاران ناده‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌مساڵدا، ده‌وڵه‌ت نزیک بە ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی چاڵه نه‌وتییه‌كانی ته‌نگه بیجار و كه‌مانكوهی پارێزگای ئیلامی له‌سه‌ر كار دەرکراون.
ئه‌م كرێكارانه پێشتریش به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر پارێزگاریی رژیم كۆبوونه‌ته‌وه بەڵآم تا ئێستاش هیچ وڵامێک بە داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.
هەروەها هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕٶژی کورددا هاتبوو، زیاتر له 10 ڕۆژه نزیک بە 2000 كه‌س له كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌ت و بەشێک لە خاوەن مریشکدارییەکانی مه‌هاباد به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگانه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخستووە و خێوەتیان هەڵداوە.
ئه‌م كرێكارانه كه له بەشە جۆراوجۆرەکانی شیركه‌تی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد كار ده‌كه‌ن ماوه‌ی 14 مانگه مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه و دەڵێن لەو ماوەیەدا تەنیا بڕێکیان وه‌ك بڕەپارەی کاتی پێداون، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری هه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌ته‌وه ڕاگیراوه.
دەگوترێ کشت و سەنعەتی مهاباد بڕەپارەی ٤٧ میلیارد قڕان قەرزدارە و مووچەی نەدراوی ئەو ٢٠٠ کرێکارە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٣٠ میلیارد قڕانە.
لەلایەکی ترەوە، كرێكارێكی خه‌ڵكی كامیاران بە هۆی بەربوونەوە لە شوێنی كارەكەی لە شاری میاندواو گیانی لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کوردم ڕۆژی یەكشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، “محەممەد رەزا محەممەدی” ٣٥ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری كامیاران، بە هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ڕێوشوێنی پێویستی پاراستنی کرێکاران لەسەر شوێنی كار، لەسه‌ر ئێسكێلێتی كارگایەك لە شاری میاندواو كەوتە خوارێ و دوای ٢٤ کاتژمێر، سەر لە بەیانیی ڕۆژی دوشەممە ٤ی مانگی گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی شاری كامیاران گیانی لە دەستدا.