Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەگەری مانگرتنی بێ سنووری زیندانیانی ڕەجایی شەر بە هۆی زێدەبوونی گوشارەکان لە...

ئەگەری مانگرتنی بێ سنووری زیندانیانی ڕەجایی شەر بە هۆی زێدەبوونی گوشارەکان لە ئارادایە

0
979

ڕۆژی کورد: پەروەندە سازی و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی دەزگای قەزایی و زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە دژی زیندانیان، سەرەڕای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی زیندانیان، هەتا ئیستاش درێژەی هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ـەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “گوشار بۆ سەر زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج زیادی کردووە و لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە، یەکێک لە زیندانیان مانگرتنی بێ‌سنوور ڕادەگەیەنێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، خالید حەردانی زیندانیی عەرەبی ئەهوازی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە بە سووکایەتی کردن بە “خامنەیی و بەرپرسانی ڕژیم” تۆمەتبار کرابوو، لە ئەگەری بەردەوامیی گوشارەکان، مانگرتنی بێ‌سنوور دەست پێدەکات.

به گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ٩ مانگ پێش ئێستاوە، دەزگای دادوەری، پێشی به ئازدادیی نایاسایی دۆسیەکانی خالید حەردانی گرتووەو هەتا ئێستاش ئەشکەنجه و پەروەندەسازییەکان درێژەیان هەیە.

خالید حەردانی کە لە ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەستبەسەرە، پێشتر به تۆمەتی سووکایەتی کردن بە خامنەیی و بەرپرسای رژیم، حوکمی دوو مانگ زیندانی کردنی بۆ بڕابوویەوە.

بنەماڵەی ئەو زیندانییە عەڕەبە کە ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان نەبوو، بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە زێدی خۆیان بەجێهێشت و ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کرد.

خالید حەردانی ساڵی ٧٩ی هەتاوی بە تۆمەتی کێشە دروست کردن بۆ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر، حوکمی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوە و دواتر ئەو حوکمە بەهۆی ناڕەزایەتیی بنەماڵە و پاڕیزەرەکانییەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحەسەنی: فارسەکان باش دەزانن کە تەنیا بە ئاژاوە توانیویانە دەسەڵات بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا بسەپێنن
بابەتی دواترشەش لاوی دەست بەسەر کراوی کامیارانی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان