Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان کوردانی برلین بۆ پشتیوانی لە کەبودوەند مانگرتن لە خواردن دەست پێدەکەن

کوردانی برلین بۆ پشتیوانی لە کەبودوەند مانگرتن لە خواردن دەست پێدەکەن

0
1054
چالاکییەکانی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردانی کوردستانی خۆرهەڵات بۆ پشتیوانی لە محەممد سەدیق کەبوودوەند، کەوتۆتە بوارێکی جیاوازەوە.
ڕۆژی کورد:  بەپێیبانگەوازێک کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژی کورد بەرێکراوە، لە سبەی چوارشەممەوە، ئەژمارێک لە چالاکانی سیاسیی کوردی نیشتەجێی شاری بێرلین لە وڵاتی ئاڵمان بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەست بە مانگرتن لە خواردنێک دەبن کە ماوەی ٥ ڕۆژە چالاکوانی کورد “کارزان شەباهەنگ” بە شێوەیەکی نافەرمی دەستی پێکردووە، بڕیارە ئەو مانگرتنە لەبەردەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا لە بێرلین ـی ئاڵمان بەڕێوە بچێ.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:
کوردستانیان، ئازادیخوازان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ
روژی کورد: سبەی چوارشەممە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ ڕێکەوتی 01/06/2016 هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە بەڕێز مەحەممەد سەدیق کەبوودوەند و محەممەد عەبدووڵلاهی و گشت زیندانیانی سیاسی بە هاوکاری بنکەی کوردانی ڕۆژهەڵات بەرلین دەست پێدەکات .
بەڕێز کارزان شەباهەنگ کە ماوەی پێنج ڕۆژە بە شێوەیەکی غەیری ڕەسمی بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی بەڕێز کەبوودوەند و گشت زیندانیانی سیاسی مانی لە خواردن گرتووە ، سبەی ئەم هەڵمەتە بە هاوڕێیی دۆستانی دیکەش کە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە دەکاتە ڕەسمی .
لێرەوە داوا لە دۆستان و هاوڕێیان لە شارەکانی تری ئەورووپا دەکەین پشتیوانی ئەم هەڵمەتە بکەن و بەڕەو پیلی ئەم کارە پیرۆزە بێن.
شوێنی دانیشتنی ئەم مانگرتنە لە پێش ئۆفیسی پەڕڵەمانی ئەورووپا، سەفارەتی فەرەنسا و سەفارەتی ئەمریکا لە دەروازە بەرلین دەبێت.
ناونیشان : شاری بەرلین pariser platz 10117, berlin
شایانی باسە کە کارزان شەباهەنگ، چالاکی سیاسیی کوردستانی خۆرهەڵاتی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان ـە.
کارزان شەباهەنگ
کارزان شەباهەنگ

کارزان شەباهەنگ لە لێدوانێکی تایبەت بە رۆژی کورد، هۆکاری ئەو مانگرتنەی خۆی گێڕاوە بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کورد و گوتیشی تا گەیشتن بە ئەنجام و دەستبەر بوونی داواکارییەکانی بەڕێز کەبوودوەند لە مانگرتنەکەم بەردەوام دەبم.

شەباهەنگ لەمەڕ ماوەی مانگرتنەکەی گوتی: “من ماوەی ٦ ڕۆژە دەستم بە مانگرتن کردووە بەڵام مانگرتنەکە بە شێوەیەکی نافەرمی و تاکەکەسی بوو و نەیتوانی دەنگدانەوە و ئەنجامێکی هەبێ هەر بۆیەش بە یارمەتیی چالاکوانانی سیاسی و بنکەی کوردانی کوردستانی خۆرهەڵات- بێرلین، کە یارمەتی هەمە لایەنەیان لەمەڕ وەرگرتنی مۆڵەت و ئامادەکردنی پلاکارد و …تاد، داوم، مۆڵەتی مانگرتنی فەرمی لەبەر دەرگای نووسینگەی پارلمانی ئوروپا لە بێرلینم بۆ وەرگیراوە و بڕیارە چەند کەسی تریش پەیوەست بە مانگرتنەکە ببن”.
ئەو چالاکە سیاسییە لەمەڕ دۆخی جەستەیی خۆی دوای ٦ ڕۆژ لە مانگرتن گوتی:”بە هۆی ئەوەی کە من ماوەی ١٨٣ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئتلاعاتی ئێران دا و لە ژێر ئەشکەنجەیەکی زۆردابووم، بەشێک لە لەشم نوقستان ىووە، ئێستا ئازاری میعدەم هەیە  بەڵام هیوا بە ئازادی کەبوودوەند و هەست کردن بەو ئەرکە نیشتمانییەی کە لەسەر شانمە وادەکا هیچ ئازارێک هەست پێنەکەم.”.
کارزان شەباهەنگ لە درێژەدا داوای لە سەرجەم نووسەران و شاعیران و سترانبێژ و چالاکە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی خۆرهەڵات کرد تا لە ڕێگای نووسینی بابەت و شیعر و ساز کردنی ستران بە زمانی کوردی و زمانەکانی تر، ئازار و ویستی بەڕێز کەبوودوەند بە گوێی جیهان بگەیێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان ڕێپیوانێک بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند، وەڕێدەخرێ
بابەتی دواترشەیدا رەحیمی چالاكی مەدەنیی كورد دادگایی كرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان