دوای ئاڵمان لە دانمارکیش مانگرتن بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند دەست پێدەکا

0
676

چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ پشتیوانی کەبوودوەند لە دوای ئاڵمان لە دانمارک دەست پێدەکا.

ڕۆژی کورد: لە درێژەی چالاکییەکانی کوردستانیان بۆ داکۆکی لە مافی بەندییە سیاسیەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتگیری کردنی مانگرتن لە خواردنی محەممەد سدیق کەبوودوەند، بڕیارە بەشێک لە چالاکانی سیاسی، ڕۆژنامەڤانان و بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتیە سیاسی و حیزبیەکان لە وڵاتی دانمارک بڕیاری مانگرتن لە خواردنی دەست پێبکەن.

ڕەزا ئەمینی کە دەست پێکەری ئەو هەڵمەتەیە لە لیدوان بۆ ڕۆژی کورد لەوبارەوە گوتی: “ئێمە بەشیک لە چالاکی سیاسی بڕیارمانداوە بە شێوازێکی جیاوازتر بەشداری لە هەڵمەتی مانگرتن لە کەبوودوەند بکەین”.

ئەمینی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە هەندێک پرسکرێکی یاسایی لەو بارەدا کرد و گوتی: “ئەگەر چی بریاری مانگرتن بە پێی یاساو ڕێساکانی وڵاتانی دێمۆکراتیک بە توندوتیژی لە دژی خۆ دێتە ئەژماردن، بەڵام بۆ باشتر خستنە ڕووی کێشەی بەڕێز کەبوودوەند پێویست دەکا بە شێوازی مانگرتن لە خواردنی ویشک بەشداری ئەو هەڵمەتە بکەن”.

تا ئێستا ئەو کەسانە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە تا بەشداریی ئەو هەڵمەتە لە وڵاتی ئاڵمان بکەن: ئومید سوفی زادە، مەجید جنیكانلوو، حاتەم جەھانگیری، جەبار ڕەسووڵی، كیوان یاری، عیرفان یاری، ڕەزا ئەمینی ، ئەیووب عەبباسی، سیاوەش قادری

شایانی ئاماژەیە، بڕیارە هەندێ چالاکوانی تریش بەو مانگرتنە پەیوەست بن و ناونووسینەکان بەردەوامن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.